جۆرج دەبلیوو بوش
جۆرج دەبلیوو بۆش یان جۆرج واکێر بۆش لەدایک بووی ٦ی جووڵای ساڵی ١٩٤٦ ، ناوبراو بازرگان و کاندیدی پارتی کۆماری ئەمریکا بووە وە چل و سێھەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە لەنێوان (٢٠ی جانێوەری ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠ی جانێوەری ساڵی ٢٠٠٩)
جۆرج دەبلیوو بوش | |
---|---|
لەدایکبوون | ٦ی تەمموز ١٩٤٦ |
پیشە | سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
حیزبی سیاسی | پارتی کۆمارخوازی ئەمریکا |
ھاوسەر | لۆورا بوش |
مناڵ(ەکان) | جێنا ، باربارا |
وێبگە | http://www.georgewbushlibrary.smu.edu/ http://www.bushcenter.com/ |
واژوو | |
ژیانی تایبەتی
جۆرج بوش بەرلەوەی بچێتە ناو جیھانی سیاسەتەوە بازرگان بوەو چەندین کۆمپانیای نەوتی بەڕێوەبردووە، لە ساڵی ١٩٨٩ بۆ ١٩٩٨ یەکێک بووە لە خاوەنی یانەکانی تەکساس رەنجەر بۆ یاری بەیس بۆڵ، لە ساڵی ١٩٩٥ بۆ ساڵی ٢٠٠٠ حاکمی تەکساس بووە. لە بنەماڵەکەی جۆرج بوش دا چەند سیاسەتمەدارێکی ناودار بەدەرکەوتوون، لەوانەش جۆرج ھربرت وۆڵکەر بوشی باوکی کە ماوەی ٤ ساڵ سەرۆکی ئەمریکا بووە (جب بوش)ی براشی حاکمی ویلایەتی فلۆریدایەو برسکت بوشی باپیریشی ئەندامی ئەنجومەنی پیران بووە. جۆرج بوش لە ساڵی ١٩٧٧ دا ژیانی ھاوسەری لەگەڵ خانمی یەکەمی وڵات لۆرا بۆشدا پێکھێناوە، خاتو لۆرا لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٦ لە میلاندی سەر بە ویلایەتی تەکساس لە دایک بووەو بڕوانامەی بەکەلۆریای لە زانستی پەروەدەدا لە زانکۆی ساسرن میسۆدیست بەدەست ھێناوەو لەساڵی ١٩٧٣شدا بڕوانامەی ماستەری لە بواری زانستی کتێبخانەدا لە زانکۆی تەکساس لە شاری ئۆستن وەرگرتووەو خاوەنی دوو منداڵی کچن بە ناوەکانی بارباراو جەنا.