Location via proxy:   [ UP ]  
[Report a bug]   [Manage cookies]                

ویکیپیدیا:بۆت

بۆت نەرمەکاڵایەکی کۆمپیوتەرییە کە بەزمانێکی نووسینی نەرمەکاڵای دیاریکراو نووسراوە. بۆتەکان لەلایەن کەسانێکەوە داڕێژراون بۆ ئەوەی لەبری خۆیان چەند کارێک ئەنجام بدەن کە سادەیە و زۆر دووبارە دەبێتەوە. وەکو کارە پەیوەندیدارەکان بە زۆرکردنی نێوانویکی و زۆرکردنی هاوپۆلەکان لەسەر وتارەکانی زانیارینامە. بۆتەکان زۆر بەکاردەبرێن لەسەر زۆرێک لە پەڕەکانی ویکیپیدیا لەچەندین زمانی جیاواز. هەموو بۆتێک پەڕەیەکی بەکارهێنەری تایبەت بەخۆی هەیە کە تێیدا ئەرک و کار و راپەڕێنەرەکەی خۆی و چۆنییەتی پەیوەندیکردن پێوەی؛ تێدا دەنووسرێت. کاری بۆتە نوێیەکان لەژێر چاودێرییدا دەبێت و هەندێکیش لە دەسەڵاتەکانی کەم دەبێت. پێویست بۆت شایەنی هەندێک لە مەرجەکانی بوونە بۆت بێت تا بتوانێت تایبەتمەندێتی بۆت وەربگرێت لە ویکیپیدیا. کارەکانی بۆت لەلایەن بەکارهێنەرانەوە چاودێریی دەکرێت و خاوەنەکەی ئاگادار دەکرێتەوە لەهەر هەڵەیەک یان وردە هەڵەیەک کە بکرێت لەلایەن بۆتەکەوە یان بێتە رێگەی. لەکاتی وەڵامنەدانەوەی خاوەن بۆتەکە لەسەر تێبینیی و رەخنەکانی رەخنەگران و بۆچوون نووسانەوە بۆی، رەنگە بۆتەکە لەکار بخرێت یان رێگە لەکارکردنی بگیرێت لە ویکیپیدیا. لەپاش تێپەڕبوون و سەرکەوتن لەماوەی چاودێریکردن، یەکێک لە بۆریوکراتەکانی زانیارینامە هەڵدەستێت بە دیاریکردنی بۆتەکە بە بۆتێکی فەرمیی تاوەکو بتوانێت بەبێ کۆت و بەبێ دەرکەوتنی چاککردنەکانیان لە دوایین گۆڕانکارییەکان کار بکات. داواکاریی کارپێکردنی بۆت لێرەوە دەبێت: ویکیپدیا:داواکاریی رێگەپێدانی بۆت.