Location via proxy:   [ UP ]  
[Report a bug]   [Manage cookies]                


کۆپا ئەمریکا کە تا ساڵی ١٩٧٥ بە پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور ناسرا بوو،[١] پاڵەوانێتییەکی تۆپی پێیە لە نێوان ھەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشووردا کێبڕکێی لەسەر دەکرێت و کۆنترین پاڵەوانێتییە کە تا ئێستا بەڕێوەدەچێت ھەروەھا سێیەم پێشبڕکێیە کە زۆرترین بینەری ھەیە لە جیھاندا.[٢] پێشبڕکێکە پاڵەوانەکانی ئەمریکای باشوور دیاری دەکات.[٢][٣][٤] ھەروەھا لە ساڵانی نەوەدەکانەوە ھەڵبژاردەکانی ئەمریکای باکوور و ئاسیا بانگھێشت کراون بۆ بەشداریکردن ، لە ئێستادا هەڵبژاردەی ئەرژەنتین پاڵەوانه دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی لە پاڵەوانیەتی ساڵی ٢٠٢٤ لە هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا بباتەوە

کۆپا ئەمریکا
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩١٦
ناو بە زمانی فەرمیCopa América
وەرزشتۆپی پێ
کیشوەرئەمریکاکان
ڕێکخەرکۆنمیبۆڵ
وێبگەhttps://copaamerica.com/
مانگحوزەیران

لە ساڵی ١٩٩٣ـەوە پاڵەوانێتییەکە بەگشتی ١٢ ھەڵبژاردە بەشداری دەکەن ھەر ١٠ ھەڵبژاردەی کۆنفیدڕاڵی کۆنمێبۆڵ و دوو ھەڵبژاردەی نیشتمانی لە یەکێک لە کیشوەرەکانی دیکە بانگھێشت دەکرێن وڵاتانی دیکە کە لە دەرەوەی ئەمریکای باشوورەوە بانگھێشت کراون بریتین لە: کۆستاریکا (١٩٩٧، ٢٠٠١، ٢٠٠٤ و ٢٠١١ھندۆراس (٢٠٠١ژاپۆن (١٩٩٩ و ٢٠١٩ئەمریکا (١٩٩٣، ١٩٩٥، ٢٠٠٧)، و قەتەر (٢٠١٩).[٥] پێشبڕکێکە نزیکەی مانگێک دەخایەنێت

لە کۆی دە ھەڵبژاردەی کیشوەری ئەمریکای باشوور ھەشت ھەڵبژاردە لە دوای دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە لە ساڵی ١٩١٦ەوە لانیکەم جارێک نازناوەکەیان بەدەستھێناوە تا ئێستا تەنھا ئێکوادۆر و ڤێنیزوێلا نازناوەکەیان بەدەستنەھێناوە. هەڵبژاردەی ئەرژەنتین زۆرترین جار نازناوەکەی بەدەستھێناوە لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا بەکۆی ١٦ جار ، ئەرژەنتین لە ساڵی ١٩١٦ تا ئێستا ٩ جار میوانداری پاڵەوانێتییەکەی کردووە ئەمریکا تاکە وڵاتی دەرەوەی کیشوەرەکە کە میوانداری ئەم چالاکییە دەکات، لە ساڵی ٢٠١٦دا بۆ یەکەمجار میوانداری کرد و لە ساڵی ٢٠٢٤دا بۆ جاری دووەم میوانداری ئەم چالاکییەی کرد

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «X Campeonato Sud Americano de Football». biblioteca.afa.org.ar. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا «The oldest main continental tournament in the world». CONMEBOL.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی شوباتی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی نیسانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  3. ^ «CONCACAF and CONMEBOL Announce Agreement to Bring Copa America 2016 to the United States». CONCACAF.com. ١ی ئایاری ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  4. ^ «Copa América: History». CONMEBOL. لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  5. ^ «Teams | COPA America Centenario | USA 2016». لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە.