کیسەڵەکانیش دەفڕن
فیلمێکی ٢٠٠٤ی بەھمەن قوبادی
کیسەڵەکانیش دەفڕن فیلمێکە بە زمانی کوردی لە دەرهێنانی دەرهێنەری کورد بەهمەن قوبادی. کاری مۆسیقای لە لایەن حوسێن عەلیزادە بۆ کراوە و لە ناو ١٠٠ فیلمی تردا بۆ ئۆسکاری ساڵی ٢٠٠٥ هەڵبژێردرا. ماوەی فیلمەکە ٩٥ خولەکە و یەکەم فیلمی سینەمایی عێراقە لە دوای ڕووخانی دەستەڵاتی سەدام حوسەین.
بەشداربووانی فیلم
ئەکتەر | ڕۆل |
---|---|
سۆران ئیبراهیم | ستەلایت |
ئاڤاز لەتیف | ئاگرین |
هێرش فەیسەڵ ڕەحیم | هەنگۆڤ |
عەبدولڕەحمان کەریم | ڕێگا |
ئاژیل زێباری | شێرکۆ |