ئۆقیانووسیا [١] ناوچەیەکی جوگرافییە کە ئوسترالیا، میلانیزیا، مایکرۆنیزیا و پۆلینیزیا لەخۆدەگرێت. ئۆقیانووسیا لە سەرانسەری نیوەگۆی ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا درێژدەبێتەوە و ڕووبەرەکەی ٨,٥٢٥,٩٨٩ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە (٣,٢٩١,٩٠٣ میل چوارگۆشە) و ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە ٤٤.٤ ملیۆن کەسە لە ساڵی ٢٠٢٢. ئۆقیانووسیا بە بەراورد بە کیشوەرەکانی دیکە بچووکترینە لە ڕووی ڕووبەرەوە، و دووەم بچووکترینە لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە دوای ئەنتارکتیکا.
ئۆقیانووسیا |
---|
|
بەشێکە لە | Oceania |
---|
وڵات | بێ نرخ |
---|
دابەشکاریی کارگێڕی | بێ نرخ |
---|
پۆتانی شوێن | ٢١°٠′٠″S ١٦٦°٠′٠″E |
---|
دانیشتووان | ١٢٬٣٥٥٬٦٩٥ |
---|
ڕووبەر | ١٬٢٦٠٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
---|
|
|
تێکەڵەیەکی ھەمەچەشنی ئابووری ھەیە، لە بازاڕە داراییە پێشکەوتوو و کێبڕکێکارە جیھانییەکانەوە وەک ئوسترالیا و نیو کالیدۆنیا و نیوزلەندا، کە پلەیەکی بەرزیان ھەیە لە پێوەرەکانی کوالێتی ژیان و گەشەپێدانی مرۆیی، تا دەگاتە ئابوورییە زۆر کەمتر پێشکەوتووەکانی وەک پاپوای نیوگینیا، ڕۆژئاوای نیوگینیا و کیریباتی ڤانواتو و توڤالو و ھەروەھا ئابوورییە مامناوەندەکان لە دوورگەکانی پالاو و فیجی و تۆنگای زەریای ھێمن. ئوسترالیا گەورەترین و پڕ دانیشتووترین وڵاتی ئۆقیانووسیایە و سیدنی گەورەترین شاری ئەو وڵاتەیە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆقیانووسیا تێدایە. |