Location via proxy:   [ UP ]  
[Report a bug]   [Manage cookies]                

ئەم پەڕە دوایین جار لەلایەن Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) دەستکاری کراوە ٢٣ چرکە لەمەوبەر. (کاتگرەوەکە نوێ بکەوە)
بازدان بۆ سەرەوە
بازدان بۆ خوارەوە








چاکردنی ساڵە کۆچییەکان

دەستکاری

سڵاو بەڕێز ئارام، سپاس بۆ بەسەرداچوونەوەی وتارەکان، پێشنیارێکم ھەیوو، پێم وابێت ھەڵەیەک ھەبوو لە گۆڕینی ساڵە کۆچیەکان بۆ زاینی، کە بۆ نموونە ١٣٧٤کۆچی کرابوو لە ١٩٩٢ لەجیاتی ١٩٥٤. حەزم کرد ئاگادارتان بکەمەوە نەک کێشەیەک لە سیستەمەکە ھەبێت. زۆر سپاسDaniel abdullah (لێدوان) ‏٢١:١٤، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو لە ئێوەش @Daniel abdullah: ساڵی زایینی = ساڵی کۆچی + ٦٢١. وا نییە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٣، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو، نا منیش جاران وام ئەزانی وایە، بەڵام ئەوە ھەڵەیە،
بەشێوەیەکی گشتی ئاوا ئەکرێت، بۆ کۆچی مانگی کە سوننەکان بەکاری ئەھێنن(جیاوازە لە کۆچی خۆریی کە شیعەکان بەکاری ئەبەن) بە ھەرحاڵ ئەمە یاساکەیە
زاینی= ((کۆچی*0.97)+622)،
کۆچی=((ساڵی زاینی-622)*1.03)
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە ئێرە، ھەڵبەت مانگەکانیش کێشە دروست ئەکەن، بۆ ئەوەی وردتر گۆڕانکاریەکان بکەن بەتایبەت ئەگەر مانگ و ڕۆژی لەگەڵ بوو ئەمە بەکار ببەن زۆر بێ کێشەیە.
ڕێز و سڵاوDaniel abdullah (لێدوان) ‏١١:٥٩، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Daniel abdullah: زۆر سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکانت! حەز دەکەم ڕای @Calak و Serchia: وەرگرین و قسەیەک لەم بارەوە بکەن. من کەمێک سەرم لێ تێک چووە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٩، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
شایەنی نییە براکەم، منیش تازە فێری ئەوە بووم، دەستی بەڕێزتان خۆش بێت ھۆکارەکەی ئێوە بوون، لەشتان ساخ بێت.Daniel abdullah (لێدوان) ‏٢٠:٠٦، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
نازانم ئێستا بەدیاریکراوی کێشەکە لەکوێ دروست بووە. بۆ گۆڕینی ساڵی کۆچی بە زایینی، ئەوەی بزانم حسابێکی ئاسانی نییە و کێشە لە ئاڵوگۆڕ دروست دەبێت. ھەرچۆن بێت، باشترە ویکیی عەرەبی یان ئینگلیزی بکرێتە سەرچاوە لەم بابەتە. سەرچیا‏١٨:٢٤، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەرێ مام @Calak: تۆ سەر لەم باسە دەردەکەی؟ زۆر دەمێکە ئەم بەشەم لە چوونە نێو ئەرشیڤەکان ڕاگرتووە. گەر ئێوەش نایزانن یان ناتانەوێت قسەی لێوە بکەن، بێزەحمەت قورنچکێ لە یەکێکی شارەزا بگرە و سپاسیش! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:١٧، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
نەکنیکیەن ساڵنامەی کۆچی ١٠ ڕۆژی کەمترە لە زایینی بۆیەش ناتوانی بەو ڕێگایە هەژماری بکەیت ,ئەشتوانی ئەم [[١]]ە بەکار بێنی بۆ هەژمارکردنی دروست . KOJIN VIO (لێدوان) ‏٠٢:٠٠، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@KOJIN VIO: سپاس بۆ لێدوانەکەت، بەڵام لێرەدا باسەکە بەتایبەت لەسەر ساڵەکە بوو نەک ڕۆژ و مانگیش. دوگمەیەکی بچووکمان بۆ ئەوە دروست کردبوو تا ساڵی کۆچی بکاتە زایینی چونکە بەشێک لە بەکارھێنەرانمان لە ویکیپیدیای فارسییەوە وەرگێڕان دەکەن و لەوێش کار بە ساڵنامەی کۆچی دەکەن؛ وتمان با کاری گۆڕینی ساڵەکان ئاسانتر بکەین و ئیتر ئەم باسەی لێوە دروست بوو کە جارێ ئەوسەری دیار نییە. لەگەڵ سپاسی دووبارەی بەندە، ⇐ئارام وتووێژ ‏٠١:٥٧، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

فۆنتی سەربەشەکان

دەستکاری

سڵاو کاک ئارام، تێبینیم کردووە فۆنتی سەردێڕی بەشەکان گۆڕاوە (کرۆمی دیسکتۆپ). ویستم بزانم لای ئێوەش وایە، تا ئەگەر وا بێت چارە بکرێت. (وێنە) سەرچیا‏١٥:١٤، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک @Serchia: من و کاک @Kushared: ئاگادارین. منیش چاوەڕێی وەڵامێکم لە کاک محەممەدەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٠٤، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

ساڵی هەڵە

دەستکاری

سڵاو کاک @Aram: بڕوانە ئەم داڕێژەیە زۆربەی ساڵەکان هەڵەیە ناوەڕۆک و ساڵەکان یەکناگرنەوە. پێشتر لە ڕێگای بۆتەوە درووست کراون، بۆئەوەی کاتێکی زیاترمان بۆ بگەڕێتەوە لە ڕێگای بۆتەوە چارەسەری بکە. بۆ نموونە؛ ئەم وتارە گەر سێرێکی وتارە ئینگلیزییەکە بکەی لە ناوەڕۆکەوە جیاوازی هەیە. یاخود هەندێک لە وتارەکان یان گرێنەدراون بە زمانەکانی ترەوەیان بە ساڵێکی ھەڵەوە گرێدراون. Arya sarhan (لێدوان) ‏١٧:٥٤، ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Arya sarhan: ئەگەر مەبەستت ڕێکەوتی دەرچوونی بڕیارنامەکانە، بەڵێ، تێبینیی ڕێکەوتی نادروستم کرد، بەڵام ھەمووشیان ھەڵە نین. لەسەر ئەوەی وتتان «هەندێک لە وتارەکان یان گرێنەدراون بە زمانەکانی ترەوەیان بە ساڵێکی ھەڵەوە گرێدراون.» دەتوانی نموونەم بۆ دانێیت؟ ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:٠٦، ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەم وتارانە بە هەڵە گرێدراون؛ (١٩٨٥، ١٥٨٦ ، ١٥٨٧ ، ١٥٨٨) چەندانی تریش. وە ١٥٨٣ش گرێنەدراوە، گەر سێری ناوی وتارەکە و سەردیڕی داڕێژەکەش بکەی جیاوازن. زۆربەیان وان ناوی وتار و سەردێڕی داڕێژەکە ساڵێکیان جیاوازە. چەند دانەیەکم چاک کرد و چەند وتارێکم گرێدا بەڵام زۆرن باشترە بە بۆت بکرێت. Arya sarhan (لێدوان) ‏٢٢:٤٧، ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Arya sarhan: زۆر سپاس بۆ وردبوونەوەت لێیان! ئەمانە ئەوانەن کە لێرە و لەوێ جیاوازن:
ئەمانەش ئەوانەن کە زمانەکانی تریان پێوە گرێ نەدراوە و بە لێکدانیان لەگەڵ بەندی ئینگلیزییەکە چارە دەبن نەک بە گواستنەوە کە ئیشەکە دەکاتە دوو ئیش:
لەسەر چاکسازیی ڕێکەوتەکانیش، کاتی دەوێ و ماوەیەک لێرە نابم. ئیشەڵڵا کە ھاتمەوە، خەریکیان دەبین. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏٠١:٢٠، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە تۆکیۆ بئرنادسەوە (‏٠٩:٢٥، ١٠ی ئابی ٢٠٢٤)

دەستکاری

من تەنها پۆلی ٩م ئایە ئەو بابەتانە چین دەتوانن تئم گەیەنن ئەوە بۆزانیاریە یان چی دەمەوئ بزانم چیە تکایە؟ --تۆکیۆ بئرنادس (لێدوان) ‏٠٩:٢٥، ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @تۆکیۆ بئرنادس: بەخێربێیت! ببوورە لە پرسیارەکەت تێنەگەشتم. دەتوانن ڕوونکردنەوە بدەن؟ ⇐ئارام وتووێژ ‏٠٩:٤٧، ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
من نازانم ئەو پرۆگرامە یان ئەم سایتە هەر چیەک بئت چیە دەتوانی تئم گەیئنی؟ تۆکیۆ بئرنادس (لێدوان) ‏٠٩:٥٣، ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@ تۆکیۆ بئرنادس (لێدوان) ‏٠٩:٥٦، ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@تۆکیۆ بئرنادس: ئێرە ناوی ویکیپیدیایە. بۆ پرسیارە دووپاتەکان بڕوانە وپ:پدک. دوای ئەوەی زانیت ویکیپیدیا چییە، بزانە کە کە چی نییە. ئەو بەستەرانە بخوێنەوە و دواتر پرسیاری ترت ھەبوو، بفەرموون. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٠:٠٦، ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە Hama totoەوە لەسەر پارێزگاریکەرەکە (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی) (‏١٨:٣٥، ١١ی ئابی ٢٠٢٤)

دەستکاری

سڵاو ئەڵقەی یەکەمی درامای پارێزگاریکەرەکەم دەوێت --Hama toto (لێدوان) ‏١٨:٣٥، ١١ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە Hama totoەوە لەسەر پارێزگاریکەرەکە (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی) (‏١٨:٣٦، ١١ی ئابی ٢٠٢٤)

دەستکاری

ئەڵقەی یەکەمی درامای پارێزگاریکەرەکە دەوێت؟ --Hama toto (لێدوان) ‏١٨:٣٦، ١١ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Hama toto: ببوورە، ئێرە ویکیپیدیایە نەک پیشکەشکەری خزمەتگوزارییە سەرھێڵەکان. تکایە با پرسیارەکانت پەیوەندییان بە ناوەڕۆکی وتارەکە و ویکیپیدیاوە ھەبێت. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٨:٤١، ١١ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە شەمەەوە لەسەر ویکیپیدیا:قەدبڕ (‏٢١:١٥، ١٤ی ئابی ٢٠٢٤)

دەستکاری

سڵاو، چۆن سەرچاوەکان دابنێم ؟ لەسەر زانیاریەکانی لالەی زەریا --شەمە (لێدوان) ‏٢١:١٥، ١٤ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @شەمە بەخێربێیت! بڕوانە ئەم ڤیدیۆیە. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢١:٢٣، ١٤ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

ئارام بۆت

دەستکاری

سڵاو، هیوادارم باش بی. [بەین (مۆسیقا): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان - ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد (wikipedia.org) لەم دەستکارییەی ئارام بۆت] بۆم دەرکەوت داڕێژەی تووڵی دەروازەی لە وتارەکە داناوە، ئەگەر چیش لەپێشتردا داڕێژەی سادەی دەروازە داندراوە. پێم وایە بەسەرداچوونەوەیەکی تر بکرێ باشە تاکوو دووپاتکردنەوەکان لاببرێن و وتارەکان لەخۆڕا قەرەباڵغ نەبن. سوپاس بۆ بەشدارییەکانت، کاری زۆر باشت کردووە :) ◂  ئێپین  ‏٠١:٣٠، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Épine: بەھ، ئەوە خۆر لە کوێ ھەڵھاتووە، وا دەرکەوتی. :) زۆر سپاس و ڕاست دەکەیت. داڕێژە:دەروازە تەنیا لەسەر ٥٦ وتار بەکارھێنراوە و ڕاستی لەوەتەی داڕێژە:تووڵی دەروازە بەکاردێنین، ئیتر ڕەواجی ئەوەی پێشتر لەسەر وتارەکان نەماوە و دەبێ لەسەر وتارەکان بسڕدرێنەوە و تەنیا لەسەر پۆلەکان لێیان گەڕێین. لەگەڵ سپاسی دووبارەم، ⇐ئارام وتووێژ ‏٠٨:٢٥، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
  سەرجەم داڕێژەکانی دەروازە لەسەر وتارەکان لابران.ئارام وتووێژ ‏١١:١٤، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
جار جار سەر ئەیەم گەر چی بەشداریش نەکەم :) ◂  ئێپین  ‏١٨:٢٤، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

کۆمەڵە وتارەکان

دەستکاری

سڵاو، پڕۆژەکە چی لێھاتەوە :) ببورە کاک ئارام. ھیڤجا (وتووێژ) ‏١٠:٠٧، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Hivja: ڕاستی ئەرکی زیادکردنی تووڵی دەروازەم بۆ بۆتەکە زیاد کردووە و ئەم چوار پێنج ڕۆژە ھەر خەریکی ئەوە بووە و سەروو ٢٠٬٠٠٠ دەستکاریی کردووە و ناشمەوێ قورساییی بخەمە سەر. مەزندە دەکەم ئەمڕۆ تەواویان بکا و ئیشەڵڵا بەیانی بیر لە بڵاوکردنەوەی شارەکانی ئێرانیش دەکەینەوە. پەلەت نەبێ. :) ⇐ئارام وتووێژ ‏١١:٢٩، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر باشە سپاس بۆ بەڕێزت، ھەر بژی. ھیڤجا (وتووێژ) ‏١١:٣٣، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو کاک ئارام، چیتر نەچینە قۆناغی بڵاوکردنەوەیان؟ ھیڤجا (وتووێژ) ‏١٩:٢٩، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @Hivja چەند ئیشی ترمان لە شوێنگەلێکی تر ھاتە پێش بۆیە ئەمە دوا کەوت. سپاس کە جاروبار بیرم دەخەیەوە. ڕاستی لەبیریشمە، بەڵام ترسم لەم پڕۆژەیە کە باش دەرنەچێت. ئیشەڵڵا بەیانی ھەوڵێکی لەگەڵ دەدەم تا بڵاویان بکەینەوە و ئیشەڵڵا ئاخری خێر بێ. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:٠٨، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سپاس کاک ئارام، خۆت دەزانی ئەم پڕۆژەیە وەک بەربەستێکی بۆ پڕۆژەکانی تر لێھاتووە، واتا ھەتا کۆتایی بەو پڕۆژەیە نەھێنین دڵمان بۆ پڕۆژەکانی تر ناچێت. ھیوادارم لەکاتی بڵاوکردنەوەیان ھیچ کێشەیەک دروست نەبێت و ھەر ئەو جۆرەی فەرمووت خێر بێ :) ھیڤجا (وتووێژ) ‏٢٠:٣٦، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەگەریش ھەر بەشێک و بەگشتی ھەر شتێک کە بینیت بۆی ھەیە بەخراپی دەرچێت، تکایە پێم بڵێ تاوەکوو لەپێش بڵاوکردنەوەیان بڕیاری کۆتاییی لەسەر بدەین. ھیڤجا (وتووێژ) ‏٢٠:٣٧، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja ڕاستە کە بووەتە بەربەست بۆ پڕۆژەکانی تر، بەس ئیشەڵڵا لەسەر خێر بەیانی بڵاویان دەکەینەوە. ئەوەی لە دەستی ئێمە ھاتبێ کردوومانە، بەس بۆ مەزندەکردنی ئەنجامەکان ناڕەحەتە چونکە ویکیدراوە بە شێوەیەکی تەواو جیاواز ھاتووەتە نێو باسەکەوە. ئێمەش ھیوادارین کێشە دروست نەبێت. ڕاستی شتێکی وا نەماوە کە وەک کێشەیەکی زەق بێتە بەر چاوم غەیری ئەوەی کە کێشەی خاڵبەندی ڕەنگە بۆ ھەندێکیان دروست ببێ کە چارەم بۆ ئەوە پێ نییە. بۆ سەرچاوەکانیش، وتارەکان بێسەرچاوە دەبن بێجگە لەوانەی کە لە ویکیدراوە بە سەرچاوەوە زیادکراون. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:٤٨، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر باشە تەنیا چەند شتێکی لە کۆتادا باس بکەم؛ ئێمە ھەر ئەو جۆرەی وتت کارە سەرەکییەکانمان کردووە تەنیا ئەگەر زانیارییەک لە ویکیدراوەدا لەبارەی وتارێکدا نەبوو باشترە لە نووسینی سەرەکیدا دانەنرێت بە نموونە ئەگەر زانیاریمان لەبارەی ڕووبەری شاردا نەبوو ھەر نەنووسرێ باشترە لەوەی کە بە خاڵی دانرێت. ئەوەی تریش ئەوەیە کە ئێمە سەرچاوەی دانیشتووانمان لە ساڵی ٢٠١٦دا ھەیە و دامانناوە کە خۆی وتارەکە لە نازناوی بێسەرچاوەیی دەردێنێت. دیسان سپاس بۆ بەڕێزت، بێگومان ئەگەری کێشە دروستبوون زۆر کەمە و بەدڵنیایییەوە پڕۆژەیەکی باش و کۆن کۆتاییی پێدێت. ھیڤجا (وتووێژ) ‏٢١:١٣، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja خۆی وایە و ئەگەر لە ویکیدراوە نرخی ڕووبەرەکە نەبێ، دەقەکەش نانووسرێ. بۆ سەرچاوەکەش، سڕیمەوە؛ بەستەرەکە مردبوو. ئەوانەی ویکیدراوەش سەرچاوەیان لە ھەمان شوێنەوە وەرگرتبوو و ئەوانەی ئەوێش مردبوون، بەڵام ھەر دەنووسرێن ئەگەر مردبێتیشن مەگەر ئەوەی کە لەوێ بیسڕنەوە. ئیشەڵڵا بەیانی (ئەگەر ببێتە نسیب) بڵاویان دەکەینەوە. سپاس بۆ تۆش! ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٢:١٥، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەر بژی بەڵام بۆ سەرچاوە تکایە ref/داڕێژە/ref دابنێ دواتر لە داڕێژەکەدا بەستەرەکە چاک دەکەین. سپاس. ھیڤجا (وتووێژ) ‏٢٢:٤٠، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja وەڵا داوای لێبووردنم ھەیە و تازە بڵاو کرایەوە. بەس بەستەری سەرچاوەکەش چاک بکرێتەوە، لای خۆمان و بۆ وتارەکانی ئەم پڕۆژەیە کەڵکی نییە چونکە لە ویکیدراوە ئامارەکان وەرگیراون. ئەگەر توانیت ئاماری ٢٠١٦ پەیدا بکەیت، لە ویکیدراوە چاکی دەکەین. ⇐ئارام وتووێژ ‏٠٧:٥٦، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
نانا کێشە نییە. زۆر باشە سپاس، سەیری داڕێژەی ویکیپیدیای فارسی و ئینگلیزیشم کرد ئیوانیش بەستەرەکەی وەک ئێمە ھەر کێشەی ھەبوو. ئەگەریش بەستەرەکە چاک کرایەوە و یانیش بەستەرێکی تری پەیوەندیدارم لە وێبگەی ئاماری ئێراندا بینییەوە ئەوکات ئاگادارتان دەکەمەوە. سپاس بۆ بەڕێزتان. ھیڤجا (وتووێژ) ‏١٣:٤٧، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram ـــ ھیڤجا (وتووێژ) ‏١٣:٤٧، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja کەواتە زۆر چاکە. ئممم... پێویست ناکا لەسەر پەڕەی لێدوانی خۆم بانگم بکەی. :) ⇐ئارام وتووێژ ‏١٥:٠٠، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
⁦(⁠◠⁠‿⁠◕⁠)⁩ ھیڤجا (وتووێژ) ‏١٥:٠٣، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

بانگکردنم لە کورتەی دەستکاری

دەستکاری

مەبەستت چییە لەوەی ئاگاداربم بۆچی چیم کردووە؟ کەمێک بە ڕوونتر قسە بکە، دواتر ئەمە چییە لە کورتەی دەستکارییەکان بانگم دەکەیت دەتوانیت بێیتە بەشی وتوێژ!؟ Ari Qasm (لێدوان) ‏١٤:٤٢، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Ari Qasm: کاکە لێرە ئەو وشە جادوویییەت زیاد کردووە کە ھەڵەیە، و من لێرە لام بردووە و بانگم کردوویت کە ئەوەی کردووتە دروست نییە. لەسەر پەڕەی وتووێژێیش پەیامم بۆ ناردوویت و لە کورتەی دەستکارییش بانگم کردوویت، بەڵام زۆر ھەڵەی سەیر دەکەی و دووپاتیان دەکەیەوە. بڕوانە ئێرە کە سەرجەم ئەو دەستکارییانەت پیشان دەدات کە تێیدا بانگم کردوویت و بۆیە لە کورتەی دەستکاری بانگت دەکەم تا ڕێک ھەڵەکەی خۆت ببینیت و دووپاتیان نەکەیەوە. ئێستا شتێک ھەیە لێی تێ نەگەیت؟ ⇐ئارام وتووێژ ‏١٦:٣٥، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سوپاست دەکەم دەزانم بۆ فێربوونی منتە بەڵام ئێستاش نازانم مەبەستت چیە لەو وشەیە هیچ بیریشم نایەت کە شتێکی وام کردبێت. Ari Qasm (لێدوان) ‏١٧:٥٤، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Ari Qasm: ڕەنگە بە نەزانین زیادت کردبێ. ئێستا ئەوە چارە بوو. تەنیا کاتێک شتێکمان پێتان وت، بۆ پێشچوونی خۆت و ویکیپیدیایە ئەگینا خۆ دوژمنی یەکتر نین. :) سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏١٨:٣٥، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە