کۆرنیشی دەلال
پڕۆژەی گەشتیاری لە شاری زاخۆ
کۆرنیشی دەلال پڕۆژەیەکی گەشتیارییە لەسەر ڕووباری خابوور، کە بە ڕۆژھەڵاتی زاخۆدا تێدەپەڕێت.[١] گەروویەکی درێژی کەناری خابوورە و بە ڕێژەی ٧٠٪ لە ھەردوو دیوی ڕووبارەکەدا لە سەوزایی پێکھاتووە. دیمەنێکی نایابی ھەیە لە لووتکەی پردی دەلال. لەناو پرۆژەکەدا بەنداوێک بە درێژاییی ٧٣ مەتر و بە بەرزیی ٣٫٥ مەتر لەسەری دروست کراوە و، درێژیی پرۆژەکە ١٬٥٠٠ مەترە کە لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دروست کراوە.[٢] وا پێدەچێت کۆرنیش ھێمای نوێی زاخۆ بێت خەڵکی ناوخۆ و بیانی بۆ کۆرنیش گەشت دەکەن بۆ شارەکە.[٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Zakho» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «KRG Prime Minister Inaugurates Dalal Corniche». gov.krd. لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «PM Barzani inaugurates Delal Corniche in Zakho». Kurdistan24 (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆرنیشی دەلال تێدایە. |