Location via proxy:   [ UP ]  
[Report a bug]   [Manage cookies]                


کۆپا ئەمریکا کە تا ساڵی ١٩٧٥ بە پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور ناسرا بوو،[١] پاڵەوانێتییەکی تۆپی پێیە لە نێوان ھەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشووردا کێبڕکێی لەسەر دەکرێت و کۆنترین پاڵەوانێتییە کە تا ئێستا بەڕێوەدەچێت ھەروەھا سێیەم پێشبڕکێیە کە زۆرترین بینەری ھەیە لە جیھاندا.[٢] پێشبڕکێکە پاڵەوانەکانی ئەمریکای باشوور دیاری دەکات.[٢][٣][٤] ھەروەھا لە ساڵانی نەوەدەکانەوە ھەڵبژاردەکانی ئەمریکای باکوور و ئاسیا بانگھێشت کراون بۆ بەشداریکردن ، لە ئێستادا هەڵبژاردەی ئەرژەنتین پاڵەوانه دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی لە پاڵەوانیەتی ساڵی ٢٠٢٤ لە هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا بباتەوە

کۆپا ئەمریکا
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩١٦
ناو بە زمانی فەرمیCopa América
وەرزشتۆپی پێ
کیشوەرئەمریکاکان
ڕێکخەرکۆنمیبۆڵ
وێبگەhttps://copaamerica.com/
مانگحوزەیران

لە ساڵی ١٩٩٣ـەوە پاڵەوانێتییەکە بەگشتی ١٢ ھەڵبژاردە بەشداری دەکەن ھەر ١٠ ھەڵبژاردەی کۆنفیدڕاڵی کۆنمێبۆڵ و دوو ھەڵبژاردەی نیشتمانی لە یەکێک لە کیشوەرەکانی دیکە بانگھێشت دەکرێن وڵاتانی دیکە کە لە دەرەوەی ئەمریکای باشوورەوە بانگھێشت کراون بریتین لە: کۆستاریکا (١٩٩٧، ٢٠٠١، ٢٠٠٤ و ٢٠١١ھندۆراس (٢٠٠١ژاپۆن (١٩٩٩ و ٢٠١٩ئەمریکا (١٩٩٣، ١٩٩٥، ٢٠٠٧)، و قەتەر (٢٠١٩).[٥] پێشبڕکێکە نزیکەی مانگێک دەخایەنێت

لە کۆی دە ھەڵبژاردەی کیشوەری ئەمریکای باشوور ھەشت ھەڵبژاردە لە دوای دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە لە ساڵی ١٩١٦ەوە لانیکەم جارێک نازناوەکەیان بەدەستھێناوە تا ئێستا تەنھا ئێکوادۆر و ڤێنیزوێلا نازناوەکەیان بەدەستنەھێناوە. هەڵبژاردەی ئەرژەنتین زۆرترین جار نازناوەکەی بەدەستھێناوە لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا بەکۆی ١٦ جار ، ئەرژەنتین لە ساڵی ١٩١٦ تا ئێستا ٩ جار میوانداری پاڵەوانێتییەکەی کردووە ئەمریکا تاکە وڵاتی دەرەوەی کیشوەرەکە کە میوانداری ئەم چالاکییە دەکات، لە ساڵی ٢٠١٦دا بۆ یەکەمجار میوانداری کرد و لە ساڵی ٢٠٢٤دا بۆ جاری دووەم میوانداری ئەم چالاکییەی کرد

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ "X Campeonato Sud Americano de Football". biblioteca.afa.org.ar. Archived from the original on 27 March 2018. Retrieved 27 February 2015.
  2. ^ ئ ا "The oldest main continental tournament in the world". CONMEBOL.com. Archived from the original on 21ی Februaryی 2014. Retrieved 3 April 2014. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help)
  3. ^ "CONCACAF and CONMEBOL Announce Agreement to Bring Copa America 2016 to the United States". CONCACAF.com. 1 May 2014. Archived from the original on 28ی Juneی 2019. Retrieved 29 June 2014. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help)
  4. ^ "Copa América: History". CONMEBOL. Archived from the original on 25 June 2018. Retrieved 27 February 2015.
  5. ^ "Teams | COPA America Centenario | USA 2016". Archived from the original on 22ی Mayی 2016. Retrieved 22 May 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help)