Location via proxy:   [ UP ]  
[Report a bug]   [Manage cookies]                

کەوتنی ڕژێمی ئەسەد

کەوتنی سیستەمی ئەسەدی لە سووریا

کەوتنی بنەماڵەی ئەسەد و ڕژێمی ئەسەد، لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ڕژێمی بەشار ئەسەد لە ئەنجامی ھێرشەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووری بە سەرکردایەتیی ھەیئەت تەحریری شام دەستی بە ڕووخان و داڕمان کرد، و کاتێک کەوتنی دیمەشق بەدیکرا لەلایەن ئۆپۆزیسیۆن و سوپای ئازادی بنەماڵەی ئەسەد بەتەواوی ڕووخا و ڕژێمی ئەسەد ھەڵوەشێنرایەوە کە بنەماڵەی ئەسەد بە شێوەیەکی تەواوخوازانە و دیکتاتۆرانە حکومڕانی سووریای دەکرد، کە لەوکاتەوەی حافز ئەسەدی باوکی بەشار ئەسەد لە ساڵی ١٩٧١ پۆستی سەرۆکایەتیی وەرگرت لەوکاتەوە خێزانی ئەسەد کە دەکاتە ماوەی ٥٣ ساڵ حکومڕانی سووریایان کرد.[١]

کەوتنی بنەماڵەی ئەسەد
دەرەنجامڕژێمی ئەسەد ڕووخا و بەشار ئەسەد ھەڵھات بۆ مۆسکۆ

کاتێک ژوورەکانی ئۆپەڕاسیۆنی باشوور و ئۆپۆزیسیۆنی سووری بەدوای بەشار ئەسەددا دەگەڕان بۆیان دەرکەوت کە بەشار ئەسەد بە فڕۆکەیەک ڕۆیشتووە و ھەڵاتووە و دیارنەماوە، پاش ئەوە ئۆپۆزیسیۆن یاخیبووان دەوڵەتی نوێی سووریایان ڕاگەیاند و کەوتنی ڕژێمی ئەسەدیان ڕاگەیاند، لە ئێستادا دەستلەکارکێشانەوەی ئەسەد ڕاگەیەندراوە و ڕۆیشتنی بەشار ئەسەد لە سووریا پشتڕاستکرایەوە.[٢][٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Syrian state TV officially announces the fall of Al-Assad regime». Iraqi News Agency. لە 2024-12-08 ھێنراوە.
  2. ^ «نیویۆرک تایمز».
  3. ^ «Syrian President Bashar Assad flees, war monitor says, as his government collapses and insurgents enter Damascus - CBS News». www.cbsnews.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). 2024-12-08. لە 2024-12-08 ھێنراوە.