Location via proxy:   [ UP ]  
[Report a bug]   [Manage cookies]                
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لێدوانی بەکارھێنەر:Kushared/ئەرشیڤی١

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێیت

بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Kushared/ئەرشیڤی١!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بەھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٠٬٢١١ وتار و ١٥١ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

--برووسک ١٤:١٢, ٢٩ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)

دروودی خوای لێبێت! پەروەردگار!

سڵاو ئەزیز.

تکایە ویکیپیدیا زانیارینامەیەکی ئازادی بێ لایەنە، مووسا لای تۆ (دروودی خودای لێبێت) ی لەگەڵە، لای زۆر کەس لەگەڵی نییە، لای یەهوودییەکان بەو جۆرە باسی ناکەن کە قورئان باسی دەکات. هاوکات قورئانیش دان بە پەڕتووکێکدا نانێت ناوی پەیمانی کۆن بێت، بەڵکو باس لە تەورات دەکات تەنها. لەبەر ئەوەی نووسینەکەت لەم دەستکارییەدا هەم لایەنگرانەیە هەم زانیارییەکی نادرووستە.

بۆیە چاکی دەکەم و تکام وایە ئاگاداری نووسینی لایەنگرانە بیت.

لەکۆتایشدا ڕێزم هەیە بۆ خۆت و بیروڕاکانت. --Broosk ١٩:٢٩, ٦ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

کۆمەڵەی نەتەوەکان

سڵاو، پێشتر وتاری کۆمەڵەی نەتەوەکانمان بوو. تکایە بەشەکانی دەقی وتاری کۆمه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌کان کە تۆ دروستت کردووە ئیزافە بکە بە ئەوەی پێشتر نووسراوە. سپاس --ئاسۆ ١٦:٥٩, ٤ شوبات ٢٠١٢ (UTC)

سڵاوکاک ئاسۆ ئیزافەم کرد . --ناوی بەکارھێنەر kushared ٢٠:١٤, ٤ شوبات ٢٠١٢ (UTC)


زانیاریی وێنە

سڵاوێکی زۆر گەرم و ماندوو نەبیت برای بەڕێزم کاک محمد. تکایە کاتێک وێنەیەک بار دەکەیت پێویستە زانیاری ئەو وێنەیەش بنووسیت بۆ نموونە لە کوێوە هێناوتە یان وێنەکە باس لە چی دەکات ، ئەویش بە بەکارهێنانی ئەم داڕێژەیەی خوارەوە :

 داڕێژە:زانیاریی پەڕگە

ئەم داڕێژە بەکاربهێنە بۆ نووسینی زانیاریی دەربارەی وێنەکە. بۆ نموونە وەکو ئەم وێنەیە :

 پەڕگە:QebriBêsarani.jpg

--DIYAR DESIGN (talk) ١٨:٢٤, ١ ئازار ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو کاک دیار لەداهاتوو چای دەکەم بەڵام من چۆن بتوانم ئەم داڕێژەیە دابنێم یا بەشێوەیەکی تر لەوکوێ زانیاری لەسەر وێنەکان بنووسم یان ژێدەر و مافی وێنەکان چین چۆن مافی ئەوەم هەبێت کە وێنەکان لە وێکپێدیاکانی تر یان لە ئینتەرنێت بێنم و مافی ئەوەم هەبێت لێرە دای بنێم --mohammed (talk) 2:45, ٢ ئازار ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو. ماندوو نەبی. سەبارەت بە بارکردنی وێنە (یان ھەر جۆرە فایلێکی تر)، تکات لێ ئەکەم سەرەتا باش لە http://commons.wikimedia.org/wiki -دا بۆی بگەڕە. ئەگەر نەبوو ئینجا باری بکە و وەکوو ئەمە پەڕگە:QebriBêsarani.jpg زانیاریی بۆ بنووسە دا بزانین لە کوێوە ھاتووە و ئاخۆ خاوەنەکەی مافی بڵاوکردنەوە و لەبەرگرتنەوەی پێمان داوە یا نا. زۆرێک لە یاریزانەکانی فووتبۆڵ لە کامانزدا وێنەیان ھەیە. پێویست ناکا لێرەش بار کرێن. --DIYAR DESIGN (talk) ١٤:٠٢, ٢ ئازار ٢٠١٢ (UTC)

سووپاس کاک دیار بۆ ڕوونکردنەوەکەت بەس گەر من لە کامانزدا وێنەیەکم دۆزیەوە لەسەر پەڕەیەک چۆن چۆنی بیزانم ئەو وێنەیە خاوەنەکەی ڕێگەی داوە بڵاوکرێتەوە؟؟--kushared kushared ٢٠:١٤, ٢ ئازار ٢٠١٢ (UTC)

بەڕێزم ، زۆربەی وێنەکان ئازادن و دەتوانی بەکاریان بهێنیت تەنها چەند وێنەیەکی تایبەت نەبن بەڵام گەر ویستت وێنەیەک بارکەیت کە نەبوو ئەوا پێویستە زانیاری لەسەر بنوسیت. --DIYAR DESIGN (talk) ٠٧:٠٧, ٣ ئازار ٢٠١٢ (UTC)
زۆر سووپاس کاک دیار بۆ ڕوونکردنەوەکەت

Article requests

Hi! Do you do article requests? If so, I would like for someone to write articles on en:Iraqi Airways and en:MaDonal in CKB Kurdish. Thank you WhisperToMe (talk) ١٢:٢٩, ٣٠ ئازار ٢٠١٢ (UTC)


Hi!,You want create article about Iraq Airways
in CKB Wiki by kurdish language?
Or i create article about Iraq airway

Kushared (talk) ١٢:٤٦, ٣٠ ئازار ٢٠١٢ (UTC)

I do not know the Kurdish language. I would like for you to create the article on Iraqi Airways in CKB wiki. Thank you very much :) WhisperToMe (talk) ٠٢:٣٢, ٣١ ئازار ٢٠١٢ (UTC)

Kushared (talk) ٠٩:٥٥, ٣١ ئازار ٢٠١٢ (UTC) OK , If I have A time I create this Article

Have you had a chance to create the Sorani articles on Iraqi Airways and Madonal? WhisperToMe (وتووێژ) ٠١:٥٠, ٨ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)
Kushared (وتووێژ) ٠٦:٣١, ٨ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)Sory I am not Professional translator for any language but I am amateur for translator
Don't worry - You don't need to be a professional translator. All you need to do is make a short article on each one. Just state that Iraqi airways is an airline. Just state that MaDonal is a Kurdish restaurant based off of McDonald's. That is all that is needed. Thank you WhisperToMe (لێدوان) ٠٢:١٥, ١٧ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

وەرگێڕانی چەند وشە

سڵاو مامە. تۆ لە فووتباڵ باش ئەزانی تکایە بۆ {{Infobox international football competition}} ئەم وشانە ھەر لێرە وەرگێڕەوە:

ئینگلیزی کوردی
competition پاڵەوانیەتی (کێبڕکێ)
Host country ووڵاتی میواندار (خانەخوێ)
City شار
Dates ڕێکەوت (ڕۆژانی بەڕێوەەچوونی یاریەکان)
Teams بەشداربووان
Venue(s) یاریگاکان
Final positions یاریگای کۆتایی
host city شاری میواندار
Champions پلەی یەکەم (پاڵەوان)
Runners-up پلەی دووەم
Third place پلەی سێیەم
Fourth place پلەی چوارەم
Matches played ژمارەی یاریەکان
Goals scored ژمارەی گۆڵەکان
Attendance ڕێژەی ئامادەبوای یاریگا
Top scorer(s) گۆڵکاری پاڵەوانیەتی
Best player باشترین یاریکەر

سپاس--ئاسۆ (وتووێژ) ١١:٥٤, ١٢ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)

سپاس کاک ئاسۆ هەڵەی زۆرم لە داڕێژەکە هەبوو ، ئەوە لێرە وەری دەگێڕم تا چاکی کەیت ، سپاس کاک ئاسۆ Kushared (وتووێژ) ١٣:١٤, ١٢ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)


وتاری وەرزش

سڵاوێکی زۆر گەرم برای بەڕێزم کاک محەمەد ، وەکو خۆت دەزانیت ئێستا لە ویکیپێدیا (دەروازە:وەرزش)مان داناوە ، بەڵام چەند کەمو کوڕییەکی هەیە یەکێک لەوانە کەمی و کورتی وتاری (وەرزش)ە کە زۆر پێویستە فراوان بکرێت چونکە دەستپێکی دەروازەکەیە ، جا لەبەری ئەوەی تۆ لەو بوارەدا زۆر باشیت ، وەکو پێشنیارێک گەر تۆ بتوانیت ئەو وتارە فراوان بکەیت زۆر سوودی دەبێت. وە با بزانم ڕای ئێوە چییە؟ دووبارە زۆر سوپاس بۆ ئەرک و ماندوو بوونەکانت. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ٢١:٥٩, ٣٠ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)

باشە کاکە دیار من بابەتی یاریە وەرزشیەکان و کەسایەتی وەرزشی و یانە وەرزشیەکان وەردەگێڕم ، بەڵام کێشەمان ئەوەی هەڵبژاردە وەرزشیەکان کە تەنیا باسی چوار هەڵبژاردە کراوە ئەویش دەبێ بکرێ ئەویش ئەرکی زۆری دەوێ گەر پێم کرا ئەمیش دەکەم سپاس Kushared (وتووێژ) ٠٧:١٥, ١ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)


زۆر سوپاس بۆ یارمەتیدانت هیوادارم سەرکەوتوو بیت. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١١:٠٠, ١ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

پشتگیری بۆ ویکی هەواڵ

سڵاو

پشتگیری ویکی هەواڵ بکە لە مێتای ویکیمیدیا بکە و Arguments in favour دەستکاری بکە و ئەمەی خوارەوە زیاد بکە:

* {{yes}} --~~~~

ئەنجام:


سوپاس


دەستان خۆش پشتگیری(Support)م کرد Mohammed S.Nouri (وتووێژ) ٠٦:٠٨, ١٤ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

پرسیار

سڵاو خۆشەویست، پرسیارێکم ھەبوو. ئەگەر وشەیەک بە «ئا» دەست پێ‌بکە، ئەوە لە ڕێنووسی فارسیدا بە «آ» دەنووسرێ (ئاکۆ -> آکو)، ئەی لە ڕێنووسی عەرەبیدا چۆنە؟ سپاس.--چالاکوتووێژ ١٧:٤١, ١٦ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو بڕوای خۆم من زۆر لە زمانی یەکگرتووی عەرەبی ناگەم بەڵام بەراودی ناوەکانم کرد بەناوی یاریکەری فووتبۆڵ آلوارو آربه‌لوآ بە فارسی بەعەرەبی ألفارو أربيلوا ! واتە لە عەرەبی ئەو شتە بوونی نیە بۆیە من و کوردانی باشوور زۆر جاران هەڵەمان لەناوی ووتارەکان دەبێ ئا و ئە لێک ناکەینەوە گەر سەیری ووتارە عەرەبیەکە بکەین وە ووتاری ئارجەنتین بە عەرەبی الأرجنتين بە فارسی آرژانتین یان ووتاری ئاڵمانیا بەعەرەبی ألمانيا وە بەفارسی آلمان واتە عەرەب ئەو پیتە نیە! بەگشتی عەرەب بەهۆی ئاڵۆزی زمانەکەش بەبونی ((فەتحە و زەمە و کەسرە و سکون) واتە بۆکەسێکی غەیرە عەرەب سانا نیە لێکیان بکاتەوە بێ نووسینی ئەمانە! بەپێی گەڕانەکانیشم لە ویکی عەرەبی ڕەنگیە الأ بە ئا بنوسرێ یانیش لەزمانی عەرەبی نیەتی

پرسیارم کرد لە ماڵەوە! لەماڵەوە وتیان وەک ئەمەی فارسیە ئەمەش نموونەش قورئان هەیە ، واتە گەر ئەلفەکە هەمزەی لەسەر بێت أ بە ئە دەخوێندرێتەوە نموونە (أقبل) دەبێتە ئەقبەلە دەخوێندرێتەوە) وە ووتیانە لەعەرەبی آ هەیە وەک ئەمەی فارس هەیانە بە ئا دەخوێندرێتەوە و لە قورئان یش هەیە .

بەڵام لام سەیر بوو لەبابەتی ئاڵمان و ئالڤارۆ ئاربێلوا ویکی عەرەبی بە آ نەکراوە وەو بەڵکوو بە ‌أ کراوە ، گەر پرسیاریش بکەیت لەکەسانی تر خراپ نیە kushared (وتووێژ) ١٨:٠١, ١٦ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
سپاس کاک محەمەد گیان، منیش لە ھەندێک شوێندا لە ویکی عەرەبی پیتی آم دیت، کەس لەم ڕێنووسە ئاڵۆزە ناگات. وەکی بزانم ئێوە لە باشوور عەرەبی ناخوێنن کاک محەمەد گیان، ڕاستە؟--چالاکوتووێژ ١٨:٢٥, ١٦ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
سڵاو هاورێیان... سەبارەت بە ئەلفی مەدی زمانی عەرەبی واتە آ ئەم ئەلفە کاتێک بەکاردێت کە دوو ئەلف بەدوای یەکدادێن و یەکەمیان هەمزە ء بێت و دووەمیشیان ئەلفی درێژ بێت ا و لەقورئاندا هەر بە هەمزە و ئەلیف نووسراوە وەکو ءامنوا و ءاباءهم... --Muhammed taha (وتووێژ) ١٨:٣٧, ١٦ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
سپاسی تۆش کاک محەمەد. منیش لە قورئاندا ئەو شتەی وتت دیومە و بۆ نموونە قورئان ناوا دەنووسن: قُرءان. ھەزار ڕەحمەت بە ڕێنووسی خۆمان، بەڕاستی ھاسان و رێکوپێکە.--چالاکوتووێژ ١٩:١٧, ١٦ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
سەرەتا سوپاس بۆ وەڵامەکەی کاکە مەحەمەد تەها کە ڕوونکردنەوەیەکی جوانی دا ، وە من تەنیا لەکوردی ئەوەم بەدڵ هەموو پیتەکان لەهەر شوێنێ بێ بەو دەنگە دەخێندرێتەوە ئەمەش من زانیبێم لە زمانەکای تر بەدەگمەن شتی وا دەبینی! بەگشتی بەبڕوای خۆم کوردی ناوەندی ساناترین زمانی جیهان دەبی گەر لە ڕۆژهەڵات و باشوور یەکبگرنەوە ، وەشتێکی تر لەماڵەوەش وتیان ءا بە دەنگی ئا بەدرێژی دەخوێندرێتەوە هەروەک نموونەی

قورئان وا هەست دەکەی لەکاتی خوێندنەوەی وایە قورئا.....ن ( چرکەیەک لەسەرئا دەمینێیتەوە) ، وە پرسیارێکی تریشت کردبوو ئێمە لە باشوور تەنیا وانەی عەرەبی بە زمانی عەرەبی دەخوێنین ئەوەی تر کوردیە تەنیا چەند خوێننگایەکی تایبەتی یان نموونەیی نەبێ بە ئینگلیزی دەخوێنن بۆ وانەی عەرەبیەکەی خۆشمان بەڵام هەمووی سەقەتە من لە نزیکەی ٦ ساڵە عەرەبی دەخجوێنم نیو نیوەی چارەگی زمانەکە ناگەم لەبەر ئەوەی لە باشوور زیاتر کار لەسەر ڕێزمانی عەرەبی دەکرێ لەگەل شیعرەکانی شاعیرە عەرەبەکان کە ئێمە سوودیان لێنابینین چوونکی هەموو لەهزرمان دێتە دەرەوە گەر ئێستا ئێمە خوێندنەوەمان و زانینی مانای ووشەکان زانیبا !ئەوا من ئێستا یەکەم بووم لە عەرەبی ، گەرچی من زۆر حەز لەزمانەکە ناکەم بەڵام بۆمن باشترە لەزمانی کوردی زمانێکی تر بزانم هەر نەبێ لە ئینتەرنێت مەحتەل نابم kushared (وتووێژ) ٠٤:٣٥, ١٧ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

ڕاستە چەند چرکەیەک وەستانی تێدایە، هۆکارەکەشی بۆ مەدی پیتەکە دەگەڕێتەوە و هۆکاری مەدییەکەی بۆ بوونی فتحةی پێش ئەلیفەکە واتە ءَا دەگەڕێتەوە. لەزمانی عەرەبیدا ا و و و ي دەبنە پیتێکی مەدی کاتێک فتحة لە پێش ئەلیف و ضمة لە پێش واو و کسرة لەپێش یاء بێت. --Muhammed taha (وتووێژ) ٠٩:٣٨, ١٧ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
سپاس کاک محەوەدی گوڵ. بەڕێز ئێمە لە ڕۆژھەڵات کوردی کە ھەر ناخوێنین و ھەموو وانەکان ھەر بە زمانی فارسین، بریا ھەر فارسی با! قورئانیش بۆخۆی وانەیەکە وێڕای ئەو، زمانی عەرەبیش بە جیا دەخوینین! درۆ نەبێ عەرەبیم پێ خۆشە بەڵام کوردی شتێکی ترە! زۆر سپاس کاکە محەمەد گیان، ڕێزم ھەیە بۆت.--چالاکوتووێژ ٠٩:١١, ١٧ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
سوپاس بۆتش مامە چالاک ، فێربوونی زمان زۆر خۆشە بەڵام بەپێی کات بێ و مرۆڤیش ئارەزووی بێت باشتر دەبێ ، هیوام وایە هەموو کوردێ بەزمانی کوردی بخوێنێت ، گەر نەوەیەکیش لە ڕۆژهەڵات بە فارسی نەخوێنن دڵنیابن ئەوانیش وەک ئێمە لە زمانەکە (فارسی) شارەزا نابن وەک ئەوەی ئێمە تەنیا وانەیەک بە عەرەبیە کەچی نازانین عەرەبی باش بخوێنینەوە جا لەوەی تێیبگەین! kushared (وتووێژ) ٠٩:٢١, ١٧ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
من بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٢-٢٠١٣ لە قۆناغی ١٢ی زانستی دەخوێنم.. لەپۆلی ١١دا لەڕێزمانی عەرەبیدا مو مشکلة بووم ... بەس ئەدەب و ڕەوانبێژییەکەی بۆ ئەو کاتە ئەم خوێند کە پێویستم پێی بوو. --Muhammed taha (وتووێژ) ٠٩:٤٣, ١٧ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)


لیستەکانی شارەکان بە پێی وڵات

سڵاو کاک محەمەد ، بەڕێزم بۆ ناوی پێڕستەکان من خۆم وەریاندەگێڕم ، جا لەبەر ئەوە تۆ دەتوانیت ناوی شارەکان دابنێیت بۆ نموونە بڕوانە پێڕستی شارەکانی ئەفغانستان لە ویکی ئینگلیزی ، دووبارە زۆر سوپاس بۆ یارمەتیت، --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٤:١٥, ١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

باشە کاک دیار ، کەکردم پێداچوونەوەیەکی بۆ بکە لەدروستی هەندێک لەناوەکان kushared (وتووێژ) ١٤:٢٦, ١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
زۆرباشە برام زۆر سوپاس. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٤:٣٥, ١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
کاک محەمەد تێبینیەکیشم هەبوو ئەویش ئەوەیە ، باشترە ڕاستەوخۆ ناوی پێڕستی شارەکان لە ویکیپیدیای ئینگلیزی کۆپی بکەیت و پاشان وەریانبگێڕیت. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٤:٣٨, ١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
باشە وا دەکەم ، ئەوەی نەم زانی دەی هێڵمەوە ئەوەی تریش پێداچوونەوەی بۆ بکەن kushared (وتووێژ) ١٤:٤٨, ١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)


بەڕێز کاک محەمەد ، کاتێک کە پێرستی شارەکان وەردەگێڕیت تکایە وەکو ویکیپیدیای ئینگلیزی با لە ناو خشتەدا بن باشترە ، یان لە ویکی ئینگلیزی هەموو کۆپی بکە و دواتر لە کوردییەکەدا دایبنێ ، وەکو ئەوەی کاک محەمەد تەها کردوویەتی لە پێڕستی شارەکانی سەعوودیە ، وە هەروەها ئەم پۆلە ،

"پۆل:پێرستەکانی شارەکان بە پێی وڵات" بۆ هەموو پێرستەکان دابنێ بەم شێوەیە [[پۆل:پێرستەکانی شارەکان بە پێی وڵات|ناوی وڵات]] ، دووبارە ماندوو نەبیت و دەستەکانت خۆش بێت برام.--DIYAR DESIGN (وتووێژ) ٢٠:٤٧, ١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

سوپاس تێگەیشتم کاکە دیارkushared (وتووێژ) ٠٧:٣٤, ٢ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

پرسیار

سڵاو. کاک محەمەد لە مەڵبەندی ئێمەدا دەڵێن گوێستنەوە و فەرمانەکەشی بیگوێزەوە. لە مەڵبەندی ئێوەدا چۆنە؟ سپاس.--چالاکوتووێژ ١٥:٠٨, ٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو کاک چالاک لای ئێمە گواستنەوە بۆ فرمانەکەش بەگشتی لای ئێمە بەهۆی پێشگری ب یان بی دەبێتە فرمان بیگوازەوە یان بگوازەوە نموونەی تر گۆڕان دەبێتە بگۆڕە یان بیگۆڕە بەڵام لای ئێمە مەرج نیە هەردووکیان بۆ فرمانەکە لەهەموو ووشەیەک ببن بە فرمان نموونە ڕۆیشتن تەنیا دەبێت بکرێت بە بڕۆ هەرگیز نابێتە بیڕۆ!! kushared (وتووێژ) ١٥:١٥, ٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
بەڵی کاک محەمەد گیان وایە ئێمە بگوێزەوەش دەڵێین. لام سەیرە. ناردن فرمانەکەی دەبێتە بنێرە ئەی بۆ گواستنەوە فرمانەکەی نەبووەتە بگوێزەوە؟ سپاس کاک محەمەد با لە برایانی تریش پرسیار بکەم بزانم ئەوان چۆنی دەڵێن.--چالاکوتووێژ ١٥:٣١, ٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
کاک چالاک بەبڕوای من بۆیە نەبوو بگوێزەوە چوونکی خەڵکی ئێمەی باشوور لە بیگوازەوە یان بگوازەوە ڕاهاتوون وە بەشێکیش لەو ڕاهاتنە بۆتە دروست بوونی دیالێتی جیا ، یان بەشێکیش بەبیانووی زمان سانایی(ئاسانی) دەڵێن بیگوازەرەوە یان بگوازەرەوە ، بەگشتی من زیاتر بۆ شتی وا دەچمەوە سەر ڕێزمانی کوردی ئەوکات بەپێی یاسا دەتوانم بزانم چۆنە گەرچی ڕێزمانی کوردیش پێچ و پەنای زۆرە سوپاس ، kushared (وتووێژ) ١٥:٤٠, ٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
کاک محەمەد ئەم کردارە (گواستنەوە) بۆ من بووتە پرسیار. ئێمە خەڵکی موکریان زیاتر وەکوو کوردەکانی پارێزگای ھەولێر قسە دەکەین. (گوێستنەوە، بگوێزەوە -> گواستنەوە، بگوازەوە). بەڵام لە بانە و وەکی بزانم سلێمانی دەڵێن «گوێزینەوە، بگوێزەوە». لە سەقز دەڵێن «گوێزین، بگۆزە». بە کرمانجی دەڵێن «گوھاستن، بگوھێزە». لە زمانی پاڵەویدا «وھێز» ھاتووە (و -> گو: وھێز -> گوھێز. وەکوو کرمانجی). دەبێ دروستەکەی «گواستنەوە، بگوێزەوە» بێ. بزانم شتی وا پەیا دەکەم. سەرم ھێشاندی بەڕێز ببورە. زۆر سپاس.--چالاکوتووێژ ١٥:٥٦, ٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

یارمەتی بۆ دروستکردنی داڕیژەیەک

سڵاو کاک موحەممەد... پێویستم بەیارمەتی تۆیە بۆ تەواوکردنی ئەم داڕێژەیە قورئان کەدەتوانیت سوود قالب:قرآن وەربگریت.. داڕێژەکانی ناوی سورەت و زنجیرەی سورەت دروستکراوە.. کێشەی من ئەوەیە کە کاتێک بەکاردێنیت نابێتە داڕێژە:قورئان ١ ئایەتی ١ بەڵکو بە {{قورئان ١ ئایەتی ١}} دەمێنێتەوە.. سوپاس بۆ یارمەتیدانت..

کاکە مەحەمەد بەخوا شارەزا نیم لەو داڕێژەیە و سەیری عەرەبیەکەم کرد لام ئاڵۆز بوو گەر لەکاک چالاک یان کەسێکی تر پرسیار بکەیت سوپاس kushared (وتووێژ) ١٧:٤٢, ١١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
ئاساییە سوپاست دەکەم خەریکم بۆ دۆزینەوەی ئەنجام.. --Muhammed taha (وتووێژ) ١٧:٥٠, ١١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
بژی ، بەهیوای سەرکەوتن kushared (وتووێژ) ١٧:٥٦, ١١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

سڕینەوە

سڵاو کاک محەمەد گیان، ماندوو نەبی بەڕێز. وتارەکانم دەسڕییەوە دیم لە لاپەڕەی «ڕیبات»دا تاگی سڕینەوەت داناوە، لەبەر وتاری ھاوبابەت «ڕەبات». بەڕێز وەختی وا سڕینەوە دامەنێ چون ئەگەر وتارەکە بسڕدرێتەوە، تەواوی مێژووی لاپەڕەکە لە ناو دەچێ و بەشداریی بەکارھێنەرەکان بە فیڕۆ دەچێ. ھەتا ئێستا کە ئێمە بەڕێوەبەرایەتیی چالاکمان نەبوو ئەم شتانە مانای نەبوو بەڵام ئیستا وەختی ئاوا ئاگادارم بکەنەوە ھەتا مێژووی لاپەڕەکان تێکەڵ بکرێتەوە. ئەگەر ئێستا چاو لە مێژووی لاپەڕکە بکەی، دەبینی مێژووی ھەر دوو وتاری «ڕیبات» و «ڕەبات» پارێزراوە و تێکەڵ کراوەتەوە. زۆر سپاس.--چالاکوتووێژ ١٨:٠٠, ١١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

سوپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکەت ، لەداهاتوو وا دەکەم! kushared (وتووێژ) ١٨:٠٢, ١١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان

سڵاوێکی گەرم و پڕ لە خۆشی، کاک محەمەد پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانت لێدەکەم، هیوادارم ئەرک و ماندووبوونەکانت و ئارامگرتنت ببنە مایەی سەرفرازی لە هەموو پلەکانی تەمەنتدا و نموونەت زیاد بێت، بەهیوای ئەوەی تا ئێستا هیچ جۆرە کێشەیەکمان نەبووبێت و وەکو برابووبین و ئینشاڵڵا وەکو براش ئەمێنینەوە...دووبارە زۆر سوپاس، برات>> --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ٠٥:٥٩, ١٩ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

سوپاس مامە دیاری جێژنی ڕەمەزان لەتۆش پیرۆزبێت ، هیوام وایە سەرکەوتوو بیت لە هەنگاوەکانی ژیان >> kushared (وتووێژ) ١٦:٣١, ١٩ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

داواکاری

سڵاو مامە محەممەد. تکایە لە ویکیپیدیا:دیوەخان (تەکنیکی)/بۆتدا دەنگی خۆت بۆ دوو بۆتی ElphiBot و CalakBot بنووسە با ئەم بۆتانە ئاڵایان بدرێتێ و زوو دەست بە کار بن. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٣٠ی خەرمانانی ٢٧١٢) ٢١:٥٦, ٢٠ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

دەستان خۆش  دەنگم دا , من ئێستا لە ئایفۆن ەوە لەسەر هێڵم بە ئەویش ناتوانم چالاکی زۆر بکەم بەهۆی خاوی هێڵەکەم >> kushared (لێدوان) ٠٦:٥١, ٢١ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

خواییش ئەکەم٬ دەستی تۆ خۆش بێ.--چالاکWьтуwеж (٣١ی خەرمانانی ٢٧١٢) ٠٨:٢٠, ٢١ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

پێشکەشی

ئەم سۆسنانە پێشکەش بە موحەممەدی ئازیز.مادیوتووێژ (٢٩ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٨:٤٢, ١٨ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
منیش ڕێز و سپاسم ھەیە بۆ کاک محەممەدی خۆشەویست کە کاتیشی زۆر کەمە و بڕیار بوو دوو ساڵ بەشداری ناکا بەڵام ھێشتاش خرمەتی ویکیپیدیا ھەر دەکات. ھەر بژیت.--چالاکWьтуwеж (٢٩ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٩:٢٧, ١٨ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
زۆر سپاستان دەکەم کاک مادی و کاک چالاک ، ئەوە ئەرکی هەموومانە بۆ پەرەپێدان و ڕەنگینکردنی ویکیپیدیای کوردی دووبارە سپاس >kushared (لێدوان) ١٥:٥٦, ١٩ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

وتووێژ

سڵاو. مام محەممەد سەبارەت بەم وتووێژە و ناوی ئەم شارە بڕوات چییە؟ تکایە لەوێدا بینووسە. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ٢٣:٥٨, ٥ شوبات ٢٠١٣ (UTC)

سپاس مامە چالاک ، بۆچوونی خۆم نووسی > kushared (لێدوان) ٠٩:٠٧, ٨ شوبات ٢٠١٣ (UTC)

یاریگا

سڵاو. مام محەممەد یاریگا تەنیا بە stadiumی فوتبۆڵ دەڵێن یان بە ھی شوێنی تریش دەڵێن وەک ھی بەسکتبۆڵ و … . زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ١٨:٥٦, ١٤ شوبات ٢٠١٣ (UTC)

بە هەمووی دەڵێن یاریگا! بۆ لێک جیاکردنەوەشیان دەڵێن یاریگای تۆپیپێ (فووتباڵ)... واتە نێوی یاریەکەشی دەخەنە پاڵ وە بۆ ناوبژیوان (دادوەری یاری) وەک دادوەری تۆپیپێ..، ببورە درەنگ وەڵامت وەرگرت kushared (لێدوان) ٠٦:٤٧, ١٩ شوبات ٢٠١٣ (UTC)
خواییش دەکەم. زۆر سپاس بۆ وەڵامت.--چالاکWьтуwеж (١ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ٠٧:٢٨, ١٩ شوبات ٢٠١٣ (UTC)

مام محەممەد لای ئێوە بە Ashgabat دەڵێن چی؟--چالاکWьтуwеж (٥ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ٠٠:٤٥, ٢٣ شوبات ٢٠١٣ (UTC)

کاک چالاک لەو مەسەلانە ئێمە نایزانین ئەوە کاریگەری میدیای تەلەفزیۆنمان دەکەوێتە سەر بەتایبەتی لە دەوڵەتان و شارەکان وە لە باشوور تورکمانستان زۆر بەدەگمەن ناوی ئەو دەوڵەتە لە هەواڵ دۆکیومێنتاریەکان دەهێنرێت جا چیبگات بە شارەکانی! بۆیە میدیای تەلەفزیۆنیش هەر لە عەرەبیەکەی وەریدەگرن گەر هەواڵ یان بابەتێکی لەسەر ساز بکەن بەم پێێەش لای ئێمە عەشق ئاباد kushared (لێدوان) ١١:٥٥, ٢٣ شوبات ٢٠١٣ (UTC)
برای من کاک محەممەد گیان دەزانم ئێوە ئەم ناوانە لە ڕاگەیێنەرە (میدیا) عەرەبییەکان وەردەگرن (زۆریش بە داخەوە چون شوکری خوا ئێوە ئازادن) بەڵام بە ھەمان شێوە ئێمەش لە فارسەکانی وەردەگرین. بە بڕوای من لە ویکیدا ئێمە لەو ناوانەی کە لە باشوور و ڕۆژھەڵات جیاوازن دەبێ ناوێک ھەڵبژێرین کە لە ڕاستی نزیکتر بێ، دەبێ وردەوردە زمانمان باشتر بکەین و دەست ھەڵبگرین لەو شتانەی کە بەڕاستی ھەڵەن و تەعەسوبمان نەمێنێ. بۆ نموونە لە نێوان بەریتانیای باشووری و بریتانیای ڕۆژھەڵات جوان دیارە بریتانیا باشترە و ھەموو کەس دەزانێ بەریتانیا عەرەبییە. ھەر بۆ نموونە پایتەختی تورکمانستان پێشتر ناوی ئەشکاباد بووە (لە ناوی ئیمپراتۆری ئەشکانیەوە وەرگیراوە). ئەگەر چی ئێستا ئاڵوگۆڕێکی زۆری بەسەردا ھاتووە و عەرەبی کراوە بەڵام عەشقابادی باشووری زیاتر بە ڕاستی (ئەشکاباد) نزیکە ھەتا عیشقابادی ڕۆژھەڵاتی بۆیە باشترە ناوی سەرەکی عەشقاباد بێ. ئەگەر پیاو تەعەسوبی نەبێ ھیچ گرفتێک نامێنێ و دەتوانین بە باشی کێشەکان چارەسەر بکەین. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٥ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٤:١٦, ٢٣ شوبات ٢٠١٣ (UTC)
وایە کاک چالاک ، وەک وتت بێ تەعەسوب یان دەمارگیری هەموو کێشەکان چارە دەبن وایە عەشقاباد باشترە وەک ئیسلاماباد > kushared (لێدوان) ١٤:٢٣, ٢٣ شوبات ٢٠١٣ (UTC)

یوونیکۆدکردن

مام محەممەد گیان بەم زووانە ئامرازێکی بەکەڵک بۆ یوونیکۆدکردنی دەقەکان، کوردیکردنی ژمارەکان، ڕێکوپێککردنی وتارەکان، دانانی تاگ و ھەندێک شتی بەکەڵکی تر بە ویکی خۆمان زیاد دەکەم ھەتا کارەکانی دۆستان ئاسانتر بێتەوە و ویکییەکەمان باشتر بێ. وتم با پێشتر ئەم مزگێنییەت بدەمێ چون لە ھەموو کەس چالاکتری! ڕێزم ھەیە بۆ جنابت و بەشدارییە بەنرخەکانت.--چالاکWьтуwеж (٢١ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٢:١٦, ١١ ئازار ٢٠١٣ (UTC)

سپاس مامە چالاک شتێکی زۆر چاک دەبێت بەهیوای سەرکەوتن بۆ تۆو ویکییەکەمان kushared (لێدوان) ١٢:١٩, ١١ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
مام محەممەد دامنا، لە ویکیپیدیا:دیوەخان (تەکنیکی)‏دا شیم کردۆتەوە. ھیوادارم ھەر وەکی وتت بۆ ھەموو بەشداربووان بەقازانج بێت.--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٢:٣٤, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
ئای دەستت خۆش بێت :) ، من لای خۆم زۆری دەکەم > kushared (لێدوان) ١٣:١٩, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
مام محەممەد خۆی کۆما دادەنێ! ئەستێرەکەش کاری ھەموو ٥ دوگمەی پێشەوی خۆی دەکا و ئەویت لێدا ئەوانی تری ناوێ. بژیت!--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٤:٢٢, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
سپاس بۆ ئەو ڕوونکردنەوەیەت ، خۆشم لەخەیاڵم دابوو بۆ هەمووی بەیەکەوە نەدەکرد! ، کەواتە کێشەیەکی زۆر لەکۆڵ ویکی بویەوە! > kushared (لێدوان) ١٤:٢٦, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
خواییش دەکەم. بە جیا دانراون چون ئەگەر بۆ نموونە نەتەویست ژمارەکان بکەیە کوردی (لەبەر ھەر ھۆکارێک) بتوانی. بژیت.--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٤:٣٠, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
وایە دەست خۆش ، بژی kushared (لێدوان) ١٤:٣١, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)

Board of Trustees

سڵاو. مام محەممەد سەردانێکی ویکیپیدیا:داخوازی_بەرامبەری_کوردی#Board_of_Trustees بکە و ئەگەر توانیت یارمەتییەکم بدە. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٤ی گوڵانی ٢٧١٣) ١٥:٥٠, ٢٤ نیسان ٢٠١٣ (UTC)

خوڕەم سوڵتان

محەممەد سڵام، ئەرێ زەحمەتێکم ھەیە بۆت، لە ئێران بەینیکە ناتوانین وێنەکانی ویکیپیدیا ببینین، جا لەبەر ئەمەیش وێنەکانم زیاد نەکردە بو وتارەکەی خوڕەم سوڵتان، ئەگەر دەفەتە ھەیە، زەحمەت بکیشە لە ڕووی ویکی ئینگلیزیۆ، وێنەکان لە ناو وتارە کوردییەکە دا بنە، جا ئەگەر وێنەکە لە بەشێکایە کە ھێشتا درووس نەکرات، بەشە درووس بکە و وێنەکەی تیا دابنێ، دواتر دەقەکەی بۆ ئەنووسم. مادیوتووێژ (٩ی جۆزەردانی ٢٧١٢) ١١:٢٦, ٣٠ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

زۆر باشە زۆری دەکەم ، تازە وێنەیەکم زۆر کرد ، ئێستای یەک دووانی دیکە زۆر دەکەم! ، هەر ویکیپیدیا مابوو لە ئێران بلۆکی کەن! > kushared (لێدوان) ١١:٣٠, ٣٠ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

دەسە خۆش بێت، ئەگەر توانیت ئەوانی تریش زیاد بکە. لێرە زۆر کەس و لەوان ئەندامانی ویکی فارسی ئێژن کە ئەم بلۆکە(فیلتر بە فارسی) بە ھۆی نزیکی کاتی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارە، جا ئیتر نازانم! مادیوتووێژ (٩ی جۆزەردانی ٢٧١٢) ١١:٤١, ٣٠ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

بەرحاڵ بەوهیوایەی ئەو فلتەرەش لابچێت! ، ئەوانی دیکەش زۆر دەکەم kushared (لێدوان) ١١:٤٦, ٣٠ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
ئامین!!! مادیوتووێژ (٩ی جۆزەردانی ٢٧١٢) ١١:٥٥, ٣٠ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

شتێک!

محەممەد ئێژم تۆ دکاری ئەو وتارە تازانەی ویکی سۆرانی لە رووپەلی فەیسبووک موعەڕفی بکەیت؟ شتێکی تریش ئەگەر نووسەرەکەی تازەکارە، وا باشە بنووسین کە نووسەر کێ بووە، ڕەنگە ئەمە ڕادەی بەشداربووانمان زۆر بکات. مادیوتووێژ (١٠ی جۆزەردانی ٢٧١٢) ٠٧:٢٩, ٣١ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

بیرۆکەیەکی جوانە ، بەس من دەبم بەپۆلی ١٢ دوایی دەچم بۆ زانکۆ ئەوکاتەش هەر بەردەوام دەبم لەویکی ڕەنگە بەپێی بەشی کۆلێژەکەم وتارەکانم ساز کەم ئەوکات بەمەش دەبێت لەم هاوینە دەست بەخوێندن کەم ڕەنگە بۆماوەی ١ ساڵ لەویکی بزر بم (بڕۆم) گەر تۆ لە ئێران هێشتا فەیسبووک بەکاردێنیت ئەوا من دەتکەم بە بەڕێوبەری پەیج ، پێش ماوەیەکیش ویستم لە فەیسبووک Sponsored ی پەیجەکە بکەم بەس دوایی وازم لێهێنا تا ئەو ١٥ ڕۆژەی لێرە ماومە چالاکی باش دەکەم و لەفەیسبووکیش هەندێکی بلاو دەکەمەوە تۆش دەکەم بە بەڕێوبەری پەیجەکە تاکوو گەر ڕۆیشتم چۆڵ و هۆڵ نەبێت! > kushared (لێدوان) ٠٧:٣٩, ٣١ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

ئاغە خاسە! ئەم کارە بکەین!

P.S. ئیشەڵا لە باشترین زانکۆکان بتبینم ;-) مادیوتووێژ (١٠ی جۆزەردانی ٢٧١٢) ٠٧:٤٨, ٣١ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

مەمنوونم kushared (لێدوان) ٠٧:٥٣, ٣١ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

ئەمە بۆ تو

ئەستێرەی سوور بۆ تۆ بۆ ڕێزگرتن لە ھەموو بەشدارییەکانت بۆ پەرەپێدان بە وتارەکانی سەر بە سۆسیالیست لە ویکی کوردی. چالاکWьтуwеж (١٠ی جۆزەردانی ٢٧١٣)

Supas kak çalak > kushared (لێدوان) ١٨:٥٠, ٣١ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

Article requests for Iraqi political topics

Hi! Do you do political-related articles that have to do with Iraq? If so, I have some ideas for topics to start.

Thanks WhisperToMe (لێدوان) ٠١:٥٤, ٢٧ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

Yes I can but give me more ideas , like biography of people or political article > kushared (لێدوان) ٠٧:٣٨, ٢٧ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)
I do 2 Article witch you are requested us in your user page

1-en:Free Iraqi Army >> سوپای عێراقی ئازاد 2-en:al-Qaeda in Iraq >> قاعیدە لە عێراق > kushared (لێدوان) ١٩:٥٩, ٢٧ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

Thank you very much! WhisperToMe (لێدوان) ٠٠:٥٣, ٢٨ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)
If/when you have more time I added some more possible topics on Iraqi politics to my userpage WhisperToMe (لێدوان) ٠٠:٥٩, ٢٨ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

Ok > kushared (لێدوان) ٠٩:١٠, ٢٨ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

پێدانی مافی گەڕاندنەوە

سڵاو کاک محەممەد. مافی گەڕاندنەوەم بە جنابت کە بەکارھێنەرێکی چالاک و بەسوودی ویکیپیدیای زیاد کرد. تکایە ویکیپیدیا:گەڕاندنەوە بە جوانی بخوێنەوە ھەتا لەگەڵ چۆنێتیی کارکردنەکەی ئاشنا بی. ھەروەھا بزانی کەی دەبێ کەڵکی لێ‌وەربگری و کەی ناشێ بە کاری بھێنی. لێت پیرۆز بێ.--چالاکWьтуwеж (٢٦ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ١٧:١٤, ١٧ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

مەمنوونم ، ئەوە چاوی لێ دەکەم > kushared (لێدوان) ١٨:٢٦, ١٧ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
کاک محەممەد بوورە، خەڵکی ھەولێرێ بووی؟--چالاکWьтуwеж (٢٦ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ١٨:٣٠, ١٧ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
بەڵێ خەڵکی هەولێرێم >kushared (لێدوان) ١٨:٣٣, ١٧ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
خەڵکی ھەولێرێ زۆر وەکوو ئێمەی موکریانی قسان دەکەن. بۆ نموونە کوتت چاوی لێ دەکەم و ئێمەش وا دەڵێین بەڵام لە شوێنی دیکە دەڵێن تەماشای دەکەم یان سەیری دەکەم. لە باشوور ئەگەر خەڵکی موکریان دەچنە سلێمانی ھەر وا دەزانن ھەولێرین! سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٦ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ١٨:٣٧, ١٧ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
وەڵا هەولێریش وا دەچێته ژێر کاریگەری سلێمانی بەوەی لەباشوور زاری خەڵکی سلێمانی زۆرتر نزیکه لە ڕاگەیاندن ئەوەش کاریگەری بابانییەکانی پێوەدیاره ، بەرحاڵ شارچێتی له باشوور باوه ئەمەش لەبەر ئەوەی پێشتر هەولێر و سلێمانی دوو حکوومەتی بوونه گەرچی ئێستا شارچێتی لای ئێمه بەرەو کاڵی دەڕوا ، ئێستا کوردی ڕۆژهەڵات لای ئێمه زۆرن من زووتر مووکریانییەکان دەناسمەوه بەوەی ئێوه بە ناو دەڵێن نێو وەک بەنێوی خودا ، وه هۆکارێکی دیکەش من کەیفم بە ڕۆژهەڵاتییەکان بێ ئەوەی نووسەریانه واتا نووسەرەکانی ئێوه زۆر لە زمانی کوردی لانادەن بەڵام لای ئێمه ئێستا فیکرێکی کەمالیزمی هەیه ووشەی زمانە ئەوڕووپاییەکان تێکەڵ به کوردییه کە دەکەن کە هەمان ئەو نووسەرانەش هەرا دەنێنێنەوه که کەی کوردی بەستاندار دەکرێ > kushared (لێدوان) ١٨:٥١, ١٧ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
بەڵێ ڕاست دەکەی کاک محەممەد وایە. شێوەزاری موکریانی زۆر زوو دەناسرێتەوە. شێوەزارێکی ڕەوانە و لە ڕۆژھەڵات وەکوو شێوەزارێکی فەرمییە. ئیشاڵڵا ڕۆژێک بگا ئەم کێشەیەی زمان و زار و شێوەزارمان نەمێنێ و چارەسەر بێ. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٦ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ١٩:٠١, ١٧ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
سوپاس بۆتۆش ، ئینشاڵا چارەسەر دەکریێن >> kushared (لێدوان) ١٩:٠٦, ١٧ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو. مافی پاسدانی خۆگەڕیشم پێدای. بژی و بەردەوام بی.--چالاکWьтуwеж (٢٨ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ٢١:١٧, ١٩ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

سپاس کاکە چالاک > kushared (لێدوان) ٠٨:٤٤, ٢٠ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
بەڕاستی بەکارھێنەرێکی دڵسۆز و بەسوودی بۆ ویکیپیدیا؛ شیاوی زۆر زیاتر لەمانەی.--چالاکWьтуwеж (٢٩ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ٠٨:٥١, ٢٠ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
سوپاست دەکەم کاک چالاک ، بەڕێزیت > kushared (لێدوان) ٠٨:٥٣, ٢٠ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
بۆ زانیاری ئەمەش لۆگی پاسدانی تۆیە!--چالاکWьтуwеж (٥ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ٢١:٢٠, ٢٧ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)
سپاس بەس ئەمە یانی چی لۆگی پاسدەری ؟ > kushared (لێدوان) ١٠:٠٠, ٢٨ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)
لە ویکیپیدیادا مافێکمان ھەیە بە ناوی «پاسدان» (یان پاسدەری؛ بە ئینگلیزی Patrolling). بەڕێوەبەران ئەم مافەیان ھەیە. ھەر کەس پەڕەیەکی نوێ دروست دەکا، پەڕەکە دەبێ دوای تاوتوێ و بەسەرداچوونەوە وەکوو پاس‌دراو نیشان بکرێ. ئەو پەڕانەی بەڕێوەبەران خۆیان دروستی دەکەن پاسدانی ناوێ و خۆبەخۆ وەک پاس‌درو نیشان دەکرێ. ئێستا ئێوەش مافی «پاسدانی خۆگەڕ»تان ھەیە یانی ئێوەش وەک بەڕێوەبەران ھەر چی دروستی دەکەن خۆبەخۆ وەک پاس‌دراو نیشان دەکرێ و پێویستی بە بەسەرداچوونەوە و پاسدانی کەسێکی تری نییە. جا نازانم شتەکەت بۆ ڕوون بۆوە یان نا.--چالاکWьтуwеж (٦ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٠:٢٤, ٢٨ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)
ڕاست دەکەی بیرم کەوتەوە! سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکەت > kushared (لێدوان) ١٠:٤٢, ٢٨ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)

Article requests on Iraqi airports

Hi! Are you interested in writing short stubs on Iraqi airports that are not in the Kurdistan region?

If so, here are three ideas: en:Basra International Airport (Iraq's second largest airport), en:Mosul International Airport, and en:Al Najaf International Airport

Thank you WhisperToMe (لێدوان) ٠٥:٤٤, ٢٠ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)


Thanks for Requested me , I have Done this three Article in ckb wiki with this Template en:Template:Airports in Iraq , thanks

again > kushared (لێدوان) ١٥:٠٢, ٢٠ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

Thank you :) WhisperToMe (لێدوان) ٢٢:٣٤, ٢٠ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

تەمووز

سڵاو کاک محەممەد. بەڕێز من تازە زانیومە ئێمە «تەمموز»مان ھەڵە نووسیوە و دروستەکەی «تەممووزە» ھەر وەک دەڵێن «ئەیلوول» یان «کانوون». ئێستا پرسیارێکم ھەیە: «تەممووز» باوترە یان «تەمووز»؟ ھەڵبەت «تەمووز» زۆر خۆشتر دێتە سەر زاان و ڕەفیق حیلمیش کتێبێکی هەیە بە ناوی «پاش تەمووز». تکایە بە زووە وەڵامێکم دەوە. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٣ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٨:٥٨, ٢٥ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو بەڕای من دەبێت لەباری ئاوادا لایەنی زانستی هەڵبژێرین کە زمانی کوردی بەدەنگە واتا هەردەنگێک هات دەبێت ئەو پیتە بنووسرێت بۆیە پێشنیازی کردنە تەممووزم لا پەسەندترە لە تەمووز ی ڕەفیق حیلمی لەبەر ئەوەی ناوبراو لە شاری کەرکووک و سلێمانی ژیاوە زۆر جار ئەوان بەخێرایی شت دەخوێننەوە لەوکاتە هەندێ دەنگ لای ئەوان دەرناچێت بۆیە ئەمە نابێتە پاشەخشانێکی زانستی! وا باشتریشە تەمموزی پێشتریش ڕەوانەکەر بمێنێتەوە چون زۆرێ لە وتارەکان لەنێوان [[ ]] تەمموزیان داناوە جا بۆیە وەک ڕەوانەکەرێک بمێنێتەوە وە لەگووگڵ دەرەنجامی تەمموز زۆرترە واتە بۆ مەسەلەی باوی تەمموز باوە!! دوایی گەر چاو لە ئینگلیزی بکەیت July لا ئەوان زانستی و باوە! ئەی بۆ لای ئێمە شتەکان زانستی و باو نەب :) > kushared (لێدوان) ٠٧:٤٣, ٢٦ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
سپاس کاک محەممەد گیان. من دوو شتە دەبێ بیڵم یەکان ئەوەیە لە باشوور من زۆر بە کەمی پیتی «وو» دەبینم و دەتوانم بڵێم سەتی نەوەدی «وو» بە «و» دەنووسن بە تایبەت لە وشەی بیانیدا مەک مەسعود، سوریا یان حکومەت و … کە ھەموویان ھەر دەبێ بە «وو» بنووسرێن. تەمموزیش ھەر وا دروستەکەی تەممووزە. دووەمیش ئەوەیە نەک کوردی بەڵکوو لە ھەموو زمانە ئێرانییەکاندا شتێک بە ناوی گیرە (شدّە) بوونی نییە و لە ھەموو ئەو زمانانەدا لە یەک دوو وشە نەبێ، پیت دووپات ناکەنەوە، بۆیە لە کوردیشدا حەز لە گیرە ناکەن. بە ھەر حال ئەگەر بە دوو «م» باوترە با بیگوازینەوە بۆ «تەممووز».--چالاکWьтуwеж (٤ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ٠٨:٢٣, ٢٦ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
وایە بابیانکەین بە تەممووز بەرحاڵ لای ئێمە وایە ئەوەش لەبەر ئەو ئەکادیمیا کوردییەیە لەوشتانە ورد نابێتەوە ، حکوومەت یان لە کەناڵێ حیزبی ناو حیزبەکەیان هەموو جار بە هەڵە دەنووسن جا چی بە ماست فرۆش و پەنیر فرۆش بکەیت کە جارێک بینیم نووسرابوو 'باوکی فۆاد کە یەکەم جار سەیرم کرد نەدم دەتوانی بیخوێنمەوە تەماشام کرد دوو بزوێنی لەتەک یەک دانابوو! :) kushared (لێدوان) ٠٨:٤٢, ٢٦ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
وایە وەڵڵا ھەمووی ھەر حیزب و حیزبایەتیە و کوردایەتی ھەر بیانوویەکە بۆ حیزبایەتی!--چالاکWьтуwеж (٤ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٠:٣٧, ٢٦ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

کاک محەممەد لای ئێوە ڕێکەوت چۆن دەنووسن؟ بە «/» یان بە «-»؟ ڕۆژ و مانگ و ساڵەکانی چۆنە؟ بۆ نموونە ئەمڕۆ چۆن دەنووسن؟ ئاوا: ٢٦/٧/٢٠١٣ یان ئاوا ٢٠١٣/٧/٢٦؟ چۆناوچۆنە؟ تکایە بە زووە وەڵامم دەوە. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٤ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٢:٣٠, ٢٦ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

ببورە گەر درەنگ وەڵامم دابیتەوە لای ئێمە زۆرتر ٢٠١٣/٧/٢٦ دەنووسرێت! > kushared (لێدوان) ١٤:٠٢, ٢٦ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

نا زۆر سپاس. ئەوە خەریکی چاکسازی کات و ڕێکەوتم.--چالاکWьтуwеж (٤ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٤:١٠, ٢٦ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
ئێ زۆر چاکە > kushared (لێدوان) ١٤:١٤, ٢٦ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

واژوو

سڵاو کاک محەممەد. بە بۆتەکەم بەکارھێنەرانی نوێ بەخێرھاتن دەکەم (وەک ئەمە، بڕوانە ئێرە). تەماشای کەی دەبینی واژووی خۆمی لەسەرە. جنابیشت لێرەدا ھەمیشە چالاکی و بەکارھێنەران بەخێرھاتن دەکەی، پێت خۆشە ناوی جنابیشت زیاد بکەم؟ لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (٧ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١١:١٧, ٢٩ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)

دەست خۆش ، زۆر سپاس با بە ئارەزووی خۆت بێت کە زۆری دەکەیت یان نا :) > kushared (لێدوان) ١١:٣٤, ٢٩ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)
ئەمەش نموونەیەک لە ناوە جوانەکەت :) --چالاکWьтуwеж (٧ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٣:١٣, ٢٩ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)
هههههه مەمنوونم :) > kushared (لێدوان) ١٣:١٩, ٢٩ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)

پاراستن

سڵاو. کاک محەممەد گیان لە کوێ پەڕەی بەکارھێنەر پارێزراوە؟--چالاکWьтуwеж (١٣ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٦:٠٤, ٤ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

گەر ھەڵە نەبم ویکی عەرەبی شتێکی وەک پاراستن وایە کرتە بکە ـ >> kushared (لێدوان) ١٩:١٠, ٤ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
بەڵێ خۆی پەڕەکەی پاراستووە، بڕوانە! پێت خۆش بێ ھی تۆش دەپارێزم.--چالاکWьтуwеж (١٣ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٩:٢٥, ٤ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
نا سوپاس هەر بۆ بەرچاوڕوونی کاک فێرخواز ئەو باسەم هێنا گۆڕێ کەپاراستن سوودی زۆری هەیه دەکرێت پەڕەی بەکارهێنەریش پارێزراو بێ لەکاتی خراپەکاری لەلایەن بەکارهێنەری دیکەوه وەک پەڕی وتار و داڕێژە و هتد وە پێشم چاکه جگە لە کۆڵکەش داڕێژەکانی زانیاریدانی کەسایەتی و داڕێژەکانی مافی پەڕگەکان چوونکه خراپەکاری ئەوانیش شتێکی خراپ دەبێ ئەستەمیشه ئەو مافانه زوو زوو گۆڕانییان بەسەر دابێت > kushared (لێدوان) ١٩:٣٤, ٤ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
زۆر باشە مام محەممەد. ئیشاڵڵا بەسەر ھەموو داڕێژەکاندا دەچمەوە و ھەر داڕێژەیەک لە ویکی ئینگلیزیدا پارێزرابوو و لێرە ھەبوو، دەیپارێزم. تەنیا گرفتەکە لەوەدایە پێم خۆش نییە ھەموویان تەواو بپارێزم و نێوەپارێزراویش کەڵکی نییە بۆیە پێم خۆشە ئاستێکی ترمان ھەبێ کە بەکارھێنەرانی جێباوەر بتوانن دەستکاری بکەن.--چالاکWьтуwеж (١٣ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٩:٤٢, ٤ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
بۆ ئەوەشیان لەگەڵتم دەست خۆش بێت>kushared (لێدوان) ١٩:٥٠, ٤ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

بارکردن

سڵاو. کاک محەممەد مافی بارکردنم پێدای. تکایە وپ:بارکەرەکان بە جوانی بخوێنەوە. لە مافی بارکردن تەنیا بۆ وێنەی نائازاد وەکوو بەرگی کتێب و لۆگۆ و … کەڵک وەربگرە. وێنەی ئازاد تەنیا دەبێ لە کۆمنز بار بکرێ. ھەروەھا بۆ نووسینی زانیاری سەبارەت بە پەڕگەکان ئیتر داڕێژە:ھۆکاری بەکارھێنانی نائازاد بەکاربھێنە (ئەگەر چی وام لێ کردووە خۆی بە شێوەی خۆگەر بە پەڕەی تایبەت:بارکردن زیاد دەکرێ). تکایە زانیارییەکەی بە جوانی پڕ بکەوە و ھەروەھا مۆڵەتنامەی گونجاو بیر مەکە. ھیوادارم کەڵکی باشی لێ وەربگری. بژی.--چالاکWьтуwеж (١٤ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٢:١٤, ٥ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

کاک محەممەد ئەم مافەم بە جنابت دا چون تەنیا کەسێکی سیاسەتەکانی بارکردنی وێنە بە باشی دەزانی. تکایە ئەگەر بەکارھێنەرانی تر ویستیان پەڕگەیەکی نائازاد بار بکەن، بۆیان بار بکە. سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٤ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٢:٢١, ٥ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
دەستت خۆش بێت پێشتر وێنەکانی خۆم هەمووی لە کۆمنز بارکردووە و لۆگۆ و بەرگ و شتی نائازاد لە هی خۆمان ، بەس ئایە دەکرێت وێنە جگە لەو مۆڵەتانە بەکاربێنین وەک وێنەی کەسێک مردبێت ، یان وێنەکە زۆر کۆن بێت وێنەگرەکەی نەناسرێت چ جۆرە مۆڵەتێکی دەدرێتی لەوحاڵەتەی بتوانم چوونکە پێشتر لەو پێرستە نەبوو کەتۆ لەکاتی بارکردنی وێنە داتنابوون لەوکاتەش چەندین وێنە لەم چەشنە هەیە وە وێنەی ئازاد چۆنە ئایا دەکرێت وێنەکە هی خۆم نەبێت باری کەم لە کۆمنز بەوەی مۆڵەتم لە خاوەن وێنە وەرگرتبێت! وەک ئەو وێنەیە مۆڵەتم لەخاوەن وێنەکە (بەکر شوانی) وەگرت کرتە بکە > kushared (لێدوان) ١٢:٢٨, ٥ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
کاک محەممەد ھەر وێنەیەک ھی خۆت نەبێ بەڵام خاوەنەکەی ئیزنی بڵاوکردنەوەکەی دابێ ئەوە دەکرێ باربکرێ تەنیا خاوەنەکە ئیمەیلێک دەبێ بنێری کە من ئیزنی بڵاوکردنەوەم داوە. بۆ وێنەکانی تریش ئەوە ھەموو وێنەکان مافی بڵاوکردنەوەیان ھەیە و مافەکەش ھی وێنەگرەکەیە و ناکرێ بار بکرێ مەگەر یاسای وڵاتەکە ئیزن بدا بۆ نموونە لە عێراق ئەگەر وێنەگر بیست و پێنج ساڵ بێ مردبێ و وێنەکە پەنجا ساڵ بێ بڵاو کرابێتەوە ئەوە وێنەکە ئازادە. یان ئەمە چون لە ئێران کێشراوە و بە پێی یاسای ئێران سی ساڵی لێ تێپەڕاوە ئەوە ئازادە و ھەر بەم جۆرە.--چالاکWьтуwеж (١٤ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٢:٣٧, ٥ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
دەستت خۆش لەوەش تێگەیشتم > kushared (لێدوان) ١٢:٤٣, ٥ ئاب ٢٠١٣ (UTC)