دۆڵ (فیلم)
ڕواڵەت
دۆڵ | |
دەرھێنەر | ھونەر سەلیم |
---|---|
نووسین | ھونەر سەلیم |
چەشنی فیلم | دراما - ڕێ |
کاست | عومەر چاوشین ڕۆژین نەزمی جوان حاجۆ |
مۆسیقا | ئۆزغور ئاکغول محەممەد ئاردم وداد یەڵدرم |
وێنەگری سینەمایی | ئەندریاس سینانوس |
دەستکاری | دورا مانتزوروس بونیتا باباستاسی |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٠٠٧ |
ماوەی فیلم | ٩٠ خولەک |
وڵات | ئەڵمانیا فەڕەنسا کوردستانی عێراق |
زمان | کوردی |
دۆڵ فیلمێکی کوردییە، سیناریۆ و دەرھێنانی لەلایەن دەرھێنەری کورد ھونەر سەلیم بۆکراوە. دیمەنەکانی فیلمەکە لە وڵاتانی ئەڵمانیا، فەڕەنسا و بەشێکیشی لە کوردستانی عێراق گیراوە. فیلمەکە باس لە پارچەکردنی کوردستان و چەوساندنەوە و ناسنامەی کورد دەکات. فیلمەکە لە چەند فیستیڤاڵێکی ئەورووپا، ئەمریکا و ئاسیا نمایشکراوە.[١]
چیرۆک
[دەستکاری]فیلمەکە باس لە دابەشکردنی کوردستان و سڕینەوەی شوناسی کورد دەکات، ڕووداوەکانی فیلمەکە لە سنووری عێراق، ئێران و تورکیان ھەروەھا لەفیلمەکە ڕەخنە لە سیاسەتە نەتەوەپەرستییەکانی تورکیا دەکات بەرامبەر کورد.[١]
بەشداربووان
[دەستکاری]- عومەر چاوشین بەڕۆڵی ئەحمەد
- ڕۆژین ئولکر بەڕۆڵی ژێکاف
- نەزمی کرک بەڕۆڵی ئازاد
- جوان حاجۆ بەڕۆڵی جوان
- بلچیم بیلگین بە ڕۆڵی تەمەن
- عەبدولڵا کەسکین
- سیبیل ئەردۆگان بەڕۆڵی نازەنین
- تاریق ئاکرەیی
- داریوش فایەق
- عەبدوڵڵا کەسکین بەڕۆڵی چەتۆ
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا بەدۆکیۆمێنتکردنی سینەمای کوردی: گێڕانەوەی دابەشکردنی کوردستان لە فیلمی دۆڵدا، ماڵپەڕی دیدی من، نووسینی شۆڕش محەممەد لە ساڵی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Dol ou la Vallée des tambours»، ویکیپیدیای فەڕەنسی. سەردان لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٠.