Location via proxy:   [ UP ]  
[Report a bug]   [Manage cookies]                

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

کۆمارێکی فیدراڵی لە ئەمریکای باکوور

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (بە ئینگلیسی: United States of America، یان United States، یان the U.S، یان the USA) کۆمارێکی فێدراڵە کە لە پەنجا ویلایەت و یەک ھەرێمی فێدراڵ پێکھاتووە. زۆربەی خاکی ئەم وڵاتە لە ناوەندی ئامریکای باکووردایە، ئەو شوێنەی کە تێیدا ٤٨ ویلایەتی پێکلکاو و واشنتنن دی سی (ھەرێمی پایتەخت)، لە نێوان ئوقیانووسەکانی ئاتلانتیک و پاسیفیکدا ھەڵکەوتوون و لە باکوورەوە لەگەڵ کەنەدا و لە باشوورەوە لەگەڵ مەکسیکدا ھاوسنوورە. ویلایەتی ئالاسکا لە باکووری ڕۆژاوای کیشوەری ئامریکای باکووردایە و ویلایەتی ھاوایی کۆمەڵە دوورگەیەکە لە پاسیفیکی ناویندا.

ویلایەتە یه‌کگرتووه‌کان
United States of America
دروشم: In God We Trust
"پشتمان بە خودای بەستووە"
سروود: ئاڵای پڕ لە ئەستێرە
پایتەختواشینگتۆن دی سی
38°53′N 77°02′W / 38.883°N 77.033°W / 38.883; -77.033
گەورەترین نیویۆرک
زمانە فەرمییەکان زمانی فەرمی نییە لە ئاستی فیدرالی
گرووپە ڕەگەزییەکان  ئەوروپیە-ئەمریکیەکان(سپی)%٧٢.٤،ئەفریقە-ئەمریکیەکان(رەش)%١٢.٦،ئاسیایە-ئەمریکیەکان(ئاسیای)%٤.٨،ئەمریکیە هیندیەکان و رەسەنەکانی ئالاسکا%٠.٩،هاوایە رەسەنەکان%٠.٢،ئەوانی تر%٦.٢
دەوڵەت کۆماری فیدڕاڵ
 -  سەرۆک کۆمار باراک ئۆباما
 -  جێگری سەرۆک جۆزێف بایدن
سەربەخۆیی
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی  ٣٣٢٬٢٧٨٬٢٠٠ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە 
دراو دۆڵار (4217)
ناوچەی کاتی ٥ ‏تا‎ ١٠-
لای لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت .us .gov .edu .mil .um

ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٧٧٦ زایینی بە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی و یەکگرتنی ١٣ داگیرکراوی بەڕیتانیای گەورە پێکھاتووە. ئەم وڵاتە ٩.٨٣ ملیۆن کیلۆمتری چوارگۆشە پانتاییەکەیەتی و نزیکەی ٣٠٨ ملیۆن حشیمەتەکەیەتی. وا مەزەندە دەکرێ فرەڕەگەزترین وڵاتی جیھانە و ئەم جۆراوجۆرییە بەرھەمی کۆچکردنەکانی لە ئەندازەی گەورەی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی وڵاتانی‌ترە بۆ ئەو وڵاتە. ئابووری وڵاتە یەکگرتووەکان گەورەترینە لە جیھاندا.

جوگرافیا

ئەم وڵاتە ٩،٨٢٦،٦٣٠ کیلۆمەتری چوارگۆش پانتاییەکەیەتی و پاش ڕووسیا و کەنەدا سێھەمین وڵاتی گەورەی جیھانە. پێکھاتووە لە ٥٠ ئەیاڵەت کە ٤٨یان پێکەوە لکاون و ئەلەسکا و ھاوایی لەوانی دیکە دابڕاون. بەشێک لە زنجیرە شاخەکانی ڕاکی لە لای ڕۆژئاواوە دێتە نێو ئەم وڵاتە و میسیسیپی درێژترین ڕووباری باکووری ئەمەریکا لەم وڵاتەدایە.

لە باکوورەوە لکاوە بە کەنەداوە کە لە سەر سنووری لەگەڵ ئەم وڵاتە، تاڤگەی نییاگارا ھەڵکەوتوە کە ناودارترین تاڤگەی جیھانە. لە ڕۆژھەڵاتەوە بە ئاتلانتیک و لە ڕۆژئاواوە دەگات بە ئەقیانووسی پاسیفیک. لە باشوورەوە دەگاتە کەنداوی مەکسیک.


میژوو

دانیشتوانی ڕەسەنی ئەمەریکا و ھاتنی ئەورووپییەکان

 
وێنەیێک لە پێکدانی کەلتوورەکان، لە نێوان ئورووپاییەکان و دانیشتوانی ڕەسەنی ئەمریکا

دانیشتوانی ڕەسەنی ئەمەریکا، پێیان وایە کە ١٢٠٠ تا ١٤٠٠ ساڵ پێش ئەمە لە کیشوەری ئاسیاوە ھاتوونەتە ئەم وڵاتە نوێیەوە. لە ڕاستیشدا نیشانەی شارستانییەتێکی کۆن لە قەراغ ڕووباری میسیسیپی دۆزراوەتەوە کە پیشەیان کشت و کاڵ بووە. ئەگەرچی پاش ھاتنی ئورووپییەکان بۆ ئەم وڵاتە، بە ھۆوی ھاتنی نەخۆشییە نوێکان، ژامارەیەکی یەکجار زۆریان تێدا چوون.

لە ساڵی ١٤٩٢ دا کریستۆف کۆلۆمب، گەشتیاری ناودار، کاتێ لە ژێر فەرمانی پاشای ئیسپانیادا بوو، گەیشتە دوورگەکانی کاڕائیب و لەوێدا بۆ یەکەم جار ئەوڕووپییەکان چاویان کەوت بە دانیشتوانی ڕەسەنی ئەو وڵاتە. بە ھۆی ئەوەی کە مەبەست لەو گەشتە، گەیشتن بە وڵاتی ھیند بوو، کاتێ گەیشتنە ئەو وڵاتە بە ھیندیان دەزانی و دانیشتوەکانی بە ھیندی ناسران. پاش ئەوە ھەر یەک لە وڵاتانی دیکە بە سوپایەکەوە لە گۆشەیەکی ئەو وڵاتە دادەبەزین و پارچەیەکیان دەکرد بە بەشی وڵاتی خۆیان؛ وەک ئیسپانیا، ھۆڵەندا، فەڕەنسا.

لە ساڵی ١٧٣٢ ئەم وڵاتە بریتی بوو لە سێزدە ئەیالەت کە موستەعمەرەی بەریتانیای گەورە بوون. ھەر یەک یاسا و ھەڵبژاردنیان ھەبوو بەڵام لە کۆتاییدا ھەموو یاساکان لەژێر حوکمی بەڕیتانیادابوون.

سەربەخۆیی

 
کیشراوەیەک لە کۆبوونەوە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی لە ٤ی ٧ی ١٧٧٦

لە ساڵانی ١٧٦٠ تا ١٧٧٥ نێوانی سەرۆک حکومەتەکانی ئەیاڵەتەکان لەگەڵ بەریتانیادا ھەر بەرەو خراپتربوون دەڕەۆیشت تاکوو شەڕێک ساز بوو کە بە ناوی شەڕەکانی سەربەخۆیی ئەمەریکا دەیناسن. شەڕەکە لە ساڵی ١٧٧٥دا دەستیپێکرد و ھەتا ١٧٨١ درێژەی ھەبوو. لە کۆبوونەوەیەکی سەرۆکانی ئەو ئەیاڵەتانە لە فیلادێلفیا، سۆپایەک لەژێر فەرمانی جۆڕج واشێنتن بۆ بەرنگاری لەگەڵ سوپای بەریتانیا پێکھات. لە ڕۆژی ٤ی مانگی ٧ی ساڵی ١٧٧٦ برووسکەی سەربەخۆیی بە فەرمی لە لایەن تۆماس جێفێرسۆن پێشکەشی ئەو کۆبوونەوەیە کرا. ئێستا لە ئەمەریکادا ئەو ڕۆژە وەک ڕۆژی سەربەخۆیی پیرۆز ڕادەگیرێت. بەریتانیا پاشەکشێی کرد و دوای ماوەیەک سەربەخۆیی ئەمەریکای بە فەرمی قەبووڵکرد.

شەڕی ناوخۆ

لە کلتوری بڕێک لە ویلایەتەکانی باشووردا ڕاگرتنی بەندە باو بوو؛ بەڵام لە ویلایەتەکانی باکووردا وانەبوو. بۆیە کاتێک ئابراھام لینکۆڵن، نوێنەری زۆربەی ویلایەتەکانی باکوور و نوێنەری کۆمارییەکان، لە ساڵی ١٩٦٠دا بووە سەرۆک کۆمار، بانگەوازی لابردنی ئەو یاسا و کولتورەیدا و ھەموو بەندەکانی بە پێی یاسا ئازاد ژمارد. ئەوە بووە ھۆی ئاڵۆزی نێوان ویلایەتەکانی باکوور و باشوور. لە ساڵی ١٨٦١ ئاگری شەڕی ناوخۆی ئەمریکا سازبوو کە تا ١٩٨٦ درێژەی بوو و تێیدا ٦٢٠ھەزار کەس کووژران بۆیە بە خوێنینترین شەڕی مێژووی ئەم وڵاتە دەناسرێت. لە ئاکامدا باکوورییەکان سەرکەوتن و بەندەداری بە پێی یاسا نەما. ئەو ئافریقا-ئەمریکائیانەش کە بە پێی یاسا ئیتر بەندە نەبوون، بوونە خاوەن مافی شارومەندی و مافی دەنگدان.

شەڕی جیھانی یەکەم، سستی ئابووریی گەورە، شەڕی جیھانی دووەم

لە شەڕی جیھانی یەکەمدا، لە ساڵی ١٩١٤ ئەمریکا بێلایەن مایەوە ئەگەرچی زۆربەی خەڵکیپاڵپشتی فەڕەنسا یا ئینگەلترایان دەکرد. لە ساڵی ١٩١٧ ھاوکاریی ھێزەکانی ھاوپەیمانی کرد بەڵام گرێبەستی کۆتایی شەڕ کە لە پاریس واژۆکرای پەسەند نەکرد.

لە ساڵانی ١٩٢٠دا چەرخی وڵاتەکە بە تایبەت دۆخی شارە گەورەکانی بە شێوەیەک پێش ئەڕۆیشت کە ئابووری وڵاتی ڕۆژلەدواڕۆژ بێ‌ھێز دەکرد. ساڵی ١٩٢٩ سستی ئابووری ڕوویدا و تێیدا یەک لە چواری خەڵک کار و پیشەی خۆیان لە دەست‌بووەوە، بۆیە ئەو ڕووداوە بە سستی ئابووری گەورە دەناسن.

لە شەڕی جیھانی دووەم، ئەمریکا دیسان بێلایەن بوو بەڵام پاش داگیرکرانی پۆلەند لە لایەن نازییەکانەوە، ئەمریکا بە ناردنی پێداویستییەکانی شەڕ بو ھێزەکانی ھاوپەیمانی و دواتر، کە ژاپۆن ھێرشی کردە سەر شارێکی ئەمریکا، بە فەرمی بووە ئەندامی ھاوپەیمانان و تێکەڵ بە شەڕ بوو. ئەمریکا یەکەم وڵاتبوو کە دەستی گەیشتە چەکی ناوەکی و بۆ یەکەم جار لەسەر ھیرۆشیمای ژاپۆندا تاقی کردەوە. شەڕەکە بە کۆڵدانی ژاپۆن کۆتایی ھات.

ئاکامی شەر ئەگەرچی بردنەوە بوو لە ئەورووپادا، بەڵام ئەمریکا دوورترین وڵات لە گەرمەی شەڕ بوو بۆیە بێ ئەوەی تووشی خاپووری و تێکچوونی ئابووری بێت بە درێژەی شەڕ گەشەی ئابووری ھەبوو. بە شێوەیەک کە پاش شەڕی جیھانی دووھەم، ئەمریکا بووە زلھێزی ئابووری دونیا.


شەڕی سارد و ململانێی ناوخۆ

پاش شەڕی جیھانی دووەم و لە درێژەی ئەوەی بە شەڕی ساردی دەناسن، ئەمریکا و سۆڤیەت کێبەرکێیان بوو بۆ گرتنی نازناوی زلھێزی جیھان؛ ئەگەرچی لەم شەڕەدا بەرنگاری چەکی تێدا نەبوو. ئەمریکا لەگەڵ کۆریای باکوور و چین لە ساڵی ١٩٥٠ تاکوو ١٩٥٣ بە شەڕھات کە بە شەڕی کۆریا دەناسرێت. لە ناوخۆشدا بەرنگاری بزووتنەوە کۆمۆنیستییەکان دەبوونەوە.

لە ساڵی ١٩٦١دا سۆڤیەت یەکەمین کەشتی ئاسمانی بە بنیادەمەوە نارد بۆ بۆشایی ئاسمان و ئەمە بە جۆرێک نیشانەیەکی پیشکەوتنی سۆڤیەت بوو و ھەروەھا جێگەی مەترسی بۆ ئەمریکا لەبەر ئەوەی تەکنەلۆجیای ئەو کەشتییە بۆ بۆردومانی ئەمریکاش دەکرا کەڵکی لێوەربگیرێت. کێبەرکێی ناوەکی دوو زلھێز لەم سەردەمەدا گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی. ئەمەریکا لە ناوخۆ بەرنگاری بزووتنەوە نەتەوەپرستەکان و ھەروەھا بزووتنەوەی مافخواز بە سەرکردایەتی مارتین لوسەر کینگ دەبووەوە.

جان ف کێنێدی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ساڵی ١٩٦٣دا تیرۆرکرا. کاتێ ڕیچارد نیکسۆن بووە سەرۆک کۆمار، ئەمریکا دەستی بە شەڕێک کرد لە باشووری ئاسیا دا، لە ڤیەتنام کە سەرکەوتنێکی نەبوو. پاش ڕیسواییەکەی واتێرگەیت، نیکسۆن یەکەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا بوو کە دەستی لە کار کێشاوە.

ھاتنەسەرکاری جیمی کارتێر لە ساڵانی ٧٠دا ھاوچەرخ بوو لەگەڵ بەدیلگیرانی دیپلۆماتەکانی ئەمریکا لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تاران لە لایەن چەکدارانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە. بە لەیەک‌جودابوونەوەی کۆمارەکانی شۆڕەوی، شەڕی سارد کۆتایی ھات.


سەردەمی ھاوچەرخ

لە کاتی دەسەڵاتداریی جۆرج بووش (باوک)، ئەمریکا لە شەڕی کەنداودا بەشداریکرد. ساڵی ١٩٩٨ کلینتۆن، سەرۆک کۆمار، توشی ڕیسواییەکی سێکسی بوو بەڵام لە دەسەڵات مایەوە. ساڵی ٢٠٠٠ پاش ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری، کە دادگای باڵای ئەمریکا ڕای کۆاتایی سەبارەت بە ئاکامەکەی دەڕبڕی، جۆرج بووش (کوڕ) بووە سەرۆک کۆمار.

گرووپی ئەلقاعیدە لە ١١ی ٩ی ساڵی ٢٠٠١، زنجیرە جوڵانەوەی تیرۆریستی لە شارەکانی نیویۆرک و واشینگتۆن ئەنجام دا کە نزیک بە ٣٠٠٠کەس کوژراوی لێکەوتەوە. ئەمریکا بە ھاوکاری ناتۆ ھێرشی کردە سەر ئەفغانستان و تاڵیبان، دەوڵەتی ئەوکاتی ئەفغانستان و پاڵپشتی فەرمیی ئەلقاعیدەی سەرەوخوارکرد. لە ساڵی ٢٠٠٣دا و ھەر لە کاتی بووشی کوڕدا ئەمریکا لە درێژەی کێشەکانی لەگەڵ سەدام حوسەین سەرۆک کۆماری عێراقدا، بە ھاوکاری زۆرێک لە وڵاتانی دیکەی دونیا ھێرشی کردە سەر ئەم وڵاتە و دەسەڵاتی سەدامی ڕووخاند.


حکوومەت و ڕامیاری

ویلایەتە یەکگرتووکەن کۆنترین حکوومەتی فیدراڵە. حکوومەتێکی دەستوورییە کە لەسەر بنەماکانی دیموکراسی بنیاتنراوە کە تێیدا تەنانەت مافی کەمینەکانیش لەلایەن دەستوور و یاساوە پارێزراوە. حکوومەت بە پێی یاسای بنچینەیی ویلایەتە یەکگرتووەکان، کە سەرەکیترین یاسای وڵاتە، لەسەر بنەمای جودایی ھێزەکان دانراوە.

لە سیستەمی فیدەاڵی ئەمریکیدا، حکومەت بە سێ بەشی: ناوچەیی، فیدڕاڵی و ویلایەتەکان دابەشکراوە. بەشی ناوچەیی وەک شارەوانی ئەو ناوچە ئەرکەکانی خزمەتگوزاری لەئەستۆیە.

بەشی فیدڕاڵی خۆی لە سێ ژێربەشی دیکە پێکھاتووە:

  • دەستووری: پێکھاتووە لە سەنا و ماڵی نوێنەرەکان و ئەم ئەرکانەیان لەئەستۆیە: پەسندکردنی یاسای فیدڕاڵی، ڕاگەیاندنی شەڕ، چاودێری بەشەکانی دیکەی حکوومەت و لێپرسینەوە کە لە ئاکامی ئەمەدا دەتوانن کەسانێک لە حکوومەت لابەرن
  • جێبەجێیی: سەرۆک کۆمار، سکرتێری گشتیی ھەموو ھێزە نیزامییەکانە، دەتوانێ پەسندکراوەکانی پارلیمانەکان (پێش ئەوەی ببن بە یاسا) ھەڵوەشێنێتەوە. ھەروەھا دەتوانێ وەزیرەکانی کابینە ھەڵبژێرێت (پێویستی بە پەسندکران لە لایەن سەناوە ھەیە)
  • دادوەریی: دادگای باڵا و دادگاکانی فیدەڕاڵ کە سەرۆکەکانی لەلایەن سەرۆک کۆمار و بە پەسەندی سەنا دادەنرێ، چاودێری یاسا و چۆنیەتی جێبەجێکردنی دەکەن

ماڵی نوێنەران ٤٣٥ نوێنەری ھەیە کە مافی دەنگدانیان ھەیە و ھەریەک نوێنەرایەتی ویلایەتی خۆیان بۆ وادەی ٢ساڵ دەکەن. ژمارەی نوێنەرانی ھەر ویلایەتەک بە پێی ژمارەی دانیشتوانی ئەو ویلایەتە دادەنرێت کە ھەر دەساڵ جارێک ژمارەی حەشیمەت مەزەندە دەکرێت. بۆ نموونە چەن ویلایەت کەمینەی ژمارەی نوێنەرەکان واتا ١ نوێنەریان ھەیە و ویلایەتی کالیفۆرنیا ٥٣ نوێنەری ھەیە.

سەنا ١٠٠ نوێنەری ھەیە واتە ھەر ویلایەتەک ٢ نوێنەری ھەیە. سەناتۆرەکان بۆ ماوەی لانی زۆر ٦ ساڵ ھەلدەبژێردرێن ئەگەرچی ھەر ساڵ نە ساڵێ یەک لە سێی کورسییەکان دوبارە ھەڵبژاردنی بۆ دەکرێت. وادەی خزمەتی سەرۆک کۆمار ٤ ساڵە و دەتوانێ ھەتا دووجار سەرۆک بمێنێتەوە. سەرۆک کۆمار بە ڕای ڕاستەوخۆی خەڵک پەسند ناکرێ بەڵکوو لە لایەن لێژنەی ھەڵبژاردنەوە دەسنیشان دەکرێت. دادگای باڵای ئەمریکا خاوەنی ٩ ئەندامە و ھەتا ھەمیشەیە.

حیزبەکان

ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ زۆربەی مێژووکەی خاوەنی سیستەمێکی دوو حیزبی بووە. ئەو دوو حیزبە ئەمانەن: حیزبی دیموکڕات لە دامەزانی ١٨٢٤ و کۆمارخواز لە دامەزرانی ١٨٥٤. لە ھەلبژاردنەکانیشدا، نوێنەرانی ئەو دوو حیزبە وەک نوێنەرانی سەرەکیی جەماور لە قەڵەم دەدرێن. تەنھا لە ساڵی ١٩١٢دا بوو کە ثیئۆدۆر ڕوزوێڵت بووە سەرۆک کۆمار کە ئەندامی ھیچ یەک لەم دوو حیزبە سەرەکییە نەبوو و لە سەدا بیستی ڕای جەماوەری ھێنا. پاش ئەم دوو حیزبە گەورە سێھەمین حیزب، حیزبی ئازادیخوازەکانە.

لە کولتووری ڕامیاریی ئەمریکادا، کۆمارخوازەکان زیاتر بە خۆپارێز (لایەنی ڕاست) دەناسرێن و دیموکراتەکان بە لیبەڕاڵ (لایەنی چەپ) بەناوبانگن. ویلایەتەکانی باکوور-ڕۆژھەڵات و کەناری ڕۆژئاوا بە "ئاوی" و پشتیوانی دیموکڕات و ویلایەتەکانی باشوور و زۆربەی ویلایەتەکانی ڕۆژئاوا "سوور" و پشتیوانی کۆمارخوازەکانن.

باڕاک ئۆباما نوێنەری دیموکڕاتەکان، سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکا کە ساڵی ٢٠٠٨ ھەڵبژێردرا، ٤٤ـەمین سەرۆک کۆماری وڵاتە (٤٣ کەس). لە ئێستادا سەنا ٥١ ئەندامی دیموکڕاتی ھەیە، ٢ ئەندامی سەربەخۆ کە ھاوکاری دیموکڕات دەکەن و ٤٧ ئەندامی کۆمارخوازی ھەیە. ماڵی نوێنەرەکان ٢٤٢ ئەندامی کۆمارخواز و ١٩٢ دیموکڕاتی ھەیە (کورسییەک بەتاڵە).

سەرۆک کۆمارەکانی ئەمریکا

سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان تا ئێستا ٤٤ کەسایەتی بوونەتە سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە دوانیان کوڕ و باوکن کە ئەوانیش جۆرج دەبلیوو بوش و جۆرج .ھ.و.بۆش کە ھەردووکیان کاندیدای پارتی کۆماریەکان بوونە. لەنێوان ٤٤ کەسایەتیەکە تەنیا یەکێکیان ڕەنگ پێستی ڕەشە ئەویش باراک ئۆباما یە کە کاندیدای پارتی دیموکرات بووە.

سەرچاوە