Location via proxy:   [ UP ]  
[Report a bug]   [Manage cookies]                

ویکیپیدیا:داخوازی بەرامبەری کوردی

دوایین لێدوان: ٢ ڕۆژ لەمەوپێش لەلایەن Aram لە بابەتی پیتی th



ئەم لاپەڕەیە بۆ داخوازی بەرامبەری کوردیی وشە بیانییەکان دروست کراوە. ئەگەر نازانن وشەیەک لە زمانەکانی تردا (وەکوو ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی و …) بە کوردی چیی پێدەڵێن، دەتوانن لێرەدا باسی بکەن ھەتا بەکارھێنەرانی تر وەڵامتان بدەنەوە. ھۆشیار بن! ئێرە شوێنی داتاشینی وشە نییە و وەڵامەکان دەبێ لە زمانی کوردیدا ھەبێ و بەکار گیرابێ.


لەجیاتی موحافزە و ئوستان بڵێ پارێزگا



Wikipedia:Service awards/ ویکیپیدیا:خەڵاتی خزمەتگوزاری

دەستکاری

سڵاو دەمانەوێت پەڕەی (Service Awards) بھێنینە ویکیپیدیای کوردی، پەڕەکە خەڵات و ستایشکردنە بۆ ئەو بەکارھێنەرانەی بەپێی ئەوەی چەندێکە خۆیان تۆمارکردووە و ژمارەی دەستکارییەکانیان چەندە و چەن خزمەتی ویکیپیدیان کردووە، خەڵاتەکە وەک (ویکی دیاری) وایە، بەڵام خۆت دەیبەخشیتە خۆت، ئەگەر بچن سەیری پەڕەکە بکەن، ھەر بەشێک ناونیشانی تایبەت بەخۆی ھەیە بەپێی تەمەنی ھەژمار و ژمارەی دەستکاری.

ھۆکاری کردنەوەی ئەم باسە لێرە ئەوەیە، ناویشانەکان پێویستیان بە وەرگێران ھەیە، بۆ ئەمەش پێویستمان بەو کەسانەیە شارەزان لە زمانەوانی و زمانی کوردی، وە تێبینی: ناونیشانەکانی ئەوێ وەک ناونیشانی سەربازی وایە، ئێمە نامانەوێت ناونیشانی سەربازی بھێینە ویکی سۆرانی، پێویستە ناونیشانەکان پڕ بە پێستی زانستنامەکە بن و گوونجاو بن، نموونەی گوونجاو: (Experienced editor - بەکارھێنەری شارەزا)

بەستەری پڕۆژە: ویکیپیدیا:خەڵاتی خزمەتگوزاری

وشەکان
° Award Alternative Award Minimum number of edits Length of service
1 Registered Editor Signator 1 1 day
2 Novice Editor Burba 200 1 month
3 Apprentice Editor Novato 1,000 3 months
4 Journeyman Editor Grognard 2,000 6 months
5 Yeoman Editor Grognard Extraordinaire 4,000 1 year
6 Experienced Editor Grognard Mirabilaire 6,000 1.5 years
7 Veteran Editor Tutnum 8,000 2 years
8 Veteran Editor II Grand Tutnum 12,000 2.5 years
9 Veteran Editor III Most Perfect Tutnum 16,000 3 years
10 Veteran Editor IV Tutnum of the Encyclopedia 20,000 3.5 years
11 Senior Editor Labutnum 24,000 4 years
12 Senior Editor II Most Pluperfect Labutnum 28,500 4.5 years
13 Senior Editor III Labutnum of the Encyclopedia 33,000 5 years
14 Master Editor Illustrious Looshpah 42,000 6 years
15 Master Editor II Auspicious Looshpah 51,000 7 years
16 Master Editor III Most Plusquamperfect Looshpah Laureate 60,000 8 years
17 Master Editor IV Looshpah Laureate of the Encyclopedia 78,000 10 years
18 Grandmaster Editor Grand High Togneme Vicarus[ئ] 96,000 12 years
19 Grandmaster Editor First-Class Grand High Togneme Laureate[ئ] 114,000 14 years
20 Vanguard Editor Grand Gom, the Highest Togneme of the Encyclopedia[ئ] 132,000 16 years
21 Senior Vanguard Editor Supreme Gom, the Most Exalted Togneme of the Encyclopedia 150,000 18 years
22 Ultimate Vanguard Editor Cardinal Gom, the August Togneme of the Encyclopedia 175,000 20 years

زۆر سپاس بۆ ھاوکاری کردن 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٠٧، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو من ئەو وشانەم بۆیان داناوە واتە پێشنیاریان دەکەم هیوادارم بەکارهێنەرانی تریش ڕای خۆیان دەرببڕن ئەگەر ڕازین یان نا

  • Registered Editor بەکارهێنەری تازەتۆمارکراو یان هەر تەنیا (تۆمارکراو)
  • Novice Editor بەکارهێنەر سەرەتایی
  • Apprentice Editor بەکارهێنەری شاگرد یان (هاوکار)
  • Journeyman editor بەکارهێنەری مەشق کردوو
  • Yeoman edior بەکارهێنەری یاریدەدەر
  • experienced editor بەکارهێنەری شارەزا
  • veteran editor بەکارهێنەری بەئەزموون
  • veteran editor İİ بەکارهێنەری بەئەزموون پلە دوو
  • veteran editor İİİ بەکارهێنەری بەئەزموون پلە سێ
  • veteran editor İV بەکارهێنەری بەئەزموون پلە چوار
  • senior editor بەکارهێنەری باڵا
  • senior editor İİ بەکارهێنەری باڵا پلە دوو
  • senior editor İİİ بەکارهێنەری باڵا پلە سێ
  • master editor بەکارهێنەری پسپۆڕ
  • master editor İİ بەکارهێنەری پسپۆڕ پلە دوو
  • master editor İİİ بەکارهێنەری پسپۆڕ پلە سێ
  • master editor İV بەکارهێنەری پسپۆڕ پلە چوار
  • grandmaster editor بەکارهێنەری پسپۆڕی گەورە
  • grandmaster editor first class بەکارهێنەری پسپۆڕی گەورە پۆلی یەکەم
  • vanguard editor بەکارهێنەری پێشەنگ
  • senior vanguard Editor بەکارهێنەری پێشەنگی باڵا
  • Ultimate vanguard editor بەکارهێنەری پێشەنگی پلەبەرز یان (پایەبەرز)

هەرچەندە هەندێکیان وەرگێرانی پیتیە وەک grandmaster first class بەڵام پێموانیە خراپ بن هیوادارم ڕای خۆتان دەربڕن وە ڕەخنەو پێشنیارەکانتان دەربڕن.سوپاس.Diyary27 (لێدوان) ‏٠٨:١٥، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Diyary27 زۆر زۆر سپاستان دەکەم بۆ گرنگیدان بە بابەتەکە، یارمەتیدەر دەبێت زۆر. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٠٥، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
چاو لەوێ چۆن ڕێزی بەشداربووان و بەشدارییەکان دەگرن و لێرەش چ سەرلێشێواوییەک ڕوویدا... ◂  ئێپین  ‏٠٠:٢٦، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Épine چی بووە مەبەستت چیە یان چ پەیوەندی بەبابەتەکەوە هەیە؟ Diyary27 (لێدوان) ‏١٧:٤٠، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Diyary27: کێشەیەکی بچووک لە ناوەخۆی ویکیپیدیا دا ڕوویداوە، پێم وایە مەبەستی ئەوە بێت، تکایە بەھەڵە تێمەگەن   زۆر سوپاس! بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٨:١٦، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
پڕۆژەکە کەمێکی ئامادەکراوە (ویکیپیدیا:خەڵاتی خزمەتگوزاری) چاوەڕێی بەشداربووانی ترم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٨:١٧، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad کێشە نیە بەهەڵە تێناگەین، ئەی لەبارەی پڕۆژەکە هیچ بەرامبەرێکتان بۆ خەڵاتەکان داناوە؟ Diyary27 (لێدوان) ‏١٢:٣٢، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

تا ئێستا ھیچ دەنگێک نییە، نە لەڕووی دژاییەتی، نە پشتگیری، نە بەشداری، گەر وابێت، پرۆژەکە جێبەجێ دەکەین و بەپێی زانیارییە پێویستییەکانمان وشەکان وەردەگێرێنە سەر زمانی کوردی. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٥٨، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سەرەتا ئەبێ بزانین ئێدیتۆر بە کوردی ئەبێ بە چی. ئێدیتۆر خۆ بەکارھێنەر نییە. -Aza (لێدوان) ‏١٢:١١، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز @Aza: سپاس بەڵام لێرە مانای حەرفی ناکەین و دەمانەوێت شتێک وەک سوپاسگوزاری بگەیەنین بە کۆمەڵگاکە بۆ نموونە بڕوانە خشتەکانی پڕۆژەکە لێرە گەر سەیر بکەی لە ھەمووی نوووسیمانە بەکارھێنەر کە مەبەستمان بەکارھێنەرانی ویکیپیدیایە بەپێی ئەزموون و دەستکاریان چ ناونیشانێک وەردەگرن 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٢٣، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سەرچاوەکان

  1. ^ ئ ا ب Before December 2019 these Alternative Awards used "Lord" instead of "Grand", and uses of the original terms may still be seen in the wild. See Wikipedia talk:Service awards/Archive 7#Inclusivity? (or, Gender-Neutral Service Award Titles).

چاکسازی بەرامبەر پۆلەکان

دەستکاری

سڵاو بەڕێزان ئەم پۆلانە دەھێنمە ئێرە کە لەسەرەتای ھاتنم بۆ ئێرە دروستم کردوون و گوومانی ھەڵەیان لێدەکەم ھیوادارم یارمەتیم بدەن لە ڕاستکردنەوەیان و بمبورن کە ئەم داواکارییەم کەمێک دوروودرێژ دەبێت بەڵام نەم ویست بیکەم بە بەش-بەش بەم شێوەیە ئێرەی تێکدەدا و لەیەک داوادا ھەوڵی جێکردنەوەی ھەمووی دەدەم 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:١٥، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پۆل:ئەنیمی و مانگای ڕۆمانس

دەستکاری

ئەنیمی و مانگای ڕۆمانس یان ڕۆمانسی؟

@Calak: ئەنیمەیشنی ڕۆمانتیک، پێم باشە 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٤٩، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٣٢، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

لێدوان

دەستکاری

پۆل:وەستێنەرەکانی ئەنزیمی 3β-Hydroxysteroid dehydrogenase

دەستکاری

بەستەر: پۆل:وەستێنەرەکانی ئەنزیمی 3β-Hydroxysteroid dehydrogenase   کرا 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٠٢، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

لێدوان

دەستکاری

پۆل:کاردانەوە پزیشکییەکان بۆ کۆڤید-١٩

دەستکاری

لێدوان

دەستکاری

پۆل:ئاسەتەیت ئێستەرەکان

دەستکاری

لێدوان

دەستکاری

بێ کێشەیە 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٠٣، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە


پۆل:دەرمانە پزیشکییەکانی ئاژەڵان

دەستکاری

لێدوان

دەستکاری

پۆل:سترۆیدی دژە ئەندرۆجینەکان

دەستکاری

بەستەر: پۆل:سترۆیدی دژە ئەندرۆجینەکان

لێدوان

دەستکاری

دژەئەندرۆجینی ستیرۆیدی نەک ستیرۆیدی دژە ئەندرۆجینی وابزانم.سوپاسDiyary27 (لێدوان) ‏٠٦:١٩، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پۆل:قوربانیدەرانی سووتانی کیۆتۆ ئەنیمەیشن

دەستکاری

بەستەر: پۆل:قوربانیدەرانی سووتانی کیۆتۆ ئەنیمەیشن

لێدوان

دەستکاری

پۆل:خەڵک لە ئەنیمەیشن بەپێی کۆمپانیا

دەستکاری

بەستەر: پۆل:خەڵک لە ئەنیمەیشن بەپێی کۆمپانیا

لێدوان

دەستکاری

پۆل:مردنەکان بەھۆی ئاگر لە ژاپۆن

دەستکاری

بەستەر: پۆل:مردنەکان بەھۆی ئاگر لە ژاپۆن

لێدوان

دەستکاری

پۆل:ئاگرەکان لە ژاپۆن

دەستکاری

بەستەر: پۆل:ئاگرەکان لە ژاپۆن پێشنیارکراو بۆ ئاگر: پۆل:سووتمانەکان

لێدوان

دەستکاری

پۆل:ئاگرەکان بەپێی وڵات

دەستکاری

بەستەر: پۆل:ئاگرەکان بەپێی وڵات پێشنیارکراو بۆ ئاگر: پۆل:سووتمانەکان ئاگرکەوتنەوەکان بەپێی وڵات یان ئاگرەکان بەپێی وڵات؟

لێدوان

دەستکاری

ئاگرکەوتنەوەکان بەپێی وڵات جوانترە ،وابزانمDiyary27 (لێدوان) ‏٠٦:٢٨، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Diyary27 منیش پێم باشە، بەڵام سوتمانیشمان ھەیە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٢٩، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پۆل:ئەو ئەنیمێیانەی خەڵاتی کڕەنچیرۆلیان بردۆتەوە

دەستکاری

بەستەر: پۆل:ئەو ئەنیمێیانەی خەڵاتی کڕەنچیرۆلیان بردۆتەوە

لێدوان

دەستکاری

پۆل:فیلمەکان لەبارەی سیستیک فایبرۆس

دەستکاری

بەستەر: پۆل:فیلمەکان لەبارەی سیستیک فایبرۆس

لێدوان

دەستکاری

پۆل:براوەکانی خەڵاتی مەزنی پایکسانگی خەڵاتی ھونەری (تەلەڤیزیۆن)

دەستکاری

بەستەر: پۆل:براوەکانی خەڵاتی مەزنی پایکسانگی خەڵاتی ھونەری (تەلەڤیزیۆن)

لێدوان

دەستکاری

پۆل:ئەو بەرھەمە تەلەڤیزیۆنیانەی وەستێنراون بەھۆی کۆڤید-١٩

دەستکاری

نوێیە بەڵام ھەر ویستم دڵنیایی لێ بکەمەوە. بەستەر: پۆل:ئەو بەرھەمە تەلەڤیزیۆنیانەی وەستێنراون بەھۆی کۆڤید-١٩

لێدوان

دەستکاری

پۆل:خانمەکتەرە دەنگییە ئەمەریکییەکان لە یاریە ڤیدیۆییەکان

دەستکاری

بەستەر: پۆل:خانمەکتەرە دەنگییە ئەمەریکییەکان لە یاریە ڤیدیۆییەکان

لێدوان

دەستکاری

پۆل:داڕێژەکانی جێندەریی بەکارھێنەر

دەستکاری

بەستەر:پۆل:داڕێژەکانی جێندەریی بەکارھێنەر

لێدوان

دەستکاری

پۆل:ئەو فیلمانەی دەربارەی تڕانسجێندەری کچن

دەستکاری

بەستەر:پۆل:ئەو فیلمانەی دەربارەی تڕانسجێندەری کچن

لێدوانی گشتی

دەستکاری

سپاس (ڕێکخرایەوە) 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:١٥، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە


پۆل:باشترین ئەنیمێیە تایبەتمەندەکان لە براوەی خەڵاتی ئەکادیمی

دەستکاری
بەستەر:پۆل:باشترین ئەنیمێیە تایبەتمەندەکان لە براوەی خەڵاتی ئەکادیمی
پەیوەندیدار: پۆل:باشترین ئەنییمێیە تایبەتمەندەکان لە براوەی خەڵاتی ئانی

لێدوان

دەستکاری


پۆل:خەڵکی کۆریای باکوور بە ڕەسەن ژاپۆنی

دەستکاری

بەستەر: پۆل:خەڵکی کۆریای باکوور بە ڕەسەن ژاپۆنی

لێدوان

دەستکاری

:پۆل:خەڵکی جەزائیری بە ڕەسەن تورک

دەستکاری

بەستەر:پۆل:خەڵکی جەزائیری بە ڕەسەن تورک

لێدوان

دەستکاری

پۆل:خەڵکی ئوستڕالی بە ڕەسەن کۆری

دەستکاری

پۆل:خەڵکی ئوستڕالی بە ڕەسەن کۆری پەیوەندیدار: پۆل:خەڵکی کۆریای باکوور بە ڕەسەن ژاپۆنی

لێدوان

دەستکاری

پۆل:گۆرانیبێژانی کۆریای باشوور بە زمانی ژاپۆنی

دەستکاری

بەستەر:پۆل:گۆرانیبێژانی کۆریای باشوور بە زمانی ژاپۆنی

لێدوان

دەستکاری

پۆل:دەرھێنەرانی ئەنیمەیشن لە ژاپۆن

دەستکاری

بەستەر:پۆل:دەرھێنەرانی ئەنیمەیشن لە ژاپۆن

لێدوان

دەستکاری

پۆل:شوێنە پەروەردەییەکان کە لە سەدەی ١٤یەم دامەزراون

دەستکاری

بەستەر:پۆل:شوێنە پەروەردەییەکان کە لە سەدەی ١٤یەم دامەزراون

لێدوان

دەستکاری


پۆل:ناساندنەکانی بینین و بیستن لە ١٩٠٠

دەستکاری

بەستەر پۆل:ناساندنەکانی بینین و بیستن لە ١٩٠٠

لێدوان

دەستکاری

کرا 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٦:٥٨، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە


پۆل:ھونەرمەندانی ئێڵ&ھۆڵدینگ

دەستکاری

بەستەر: پۆل:ھونەرمەندانی ئێڵ&ھۆڵدینگ

لێدوان

دەستکاری

پۆل:پێشکەشکەرانی خزمەتگوزاری ژمێریاری ھەوری

دەستکاری

بەستەر: پۆل:پێشکەشکەرانی خزمەتگوزاری ژمێریاری ھەوری

لێدوان

دەستکاری

Coming-of-age

دەستکاری

سڵاو، ئەم ناوەی لەسەرەوە ئاماژەم پێکردووە، چی بنووسین بۆ کوردی باشە؟ هەروەها پۆلی بۆ فیلمیش هەیە، بۆنموونە {Categor:Animated coming-of-age films}. Tessla (وتووێژ) ‏١٠:٤٧، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Tessla بە واتای باڵغبوون یان تەمەنی پێگەیشتن دێ. مامۆستا (لێدوان) ‏٢١:٠٣، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@مامۆستا: دەزانم، بەڵام پێویستە بزانم ئەو پۆلەش چۆن ڕێک دەکرێت لەگەڵیدا. Tessla (وتووێژ) ‏٠٨:٠٦، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

Vertigo

دەستکاری

سڵاوتان لێبێت، بۆ ئەم وشەیە لە کوردیدا «سەرسووڕان» هەیە، بەڵام نازانم کام شێوەی دروستە؛ سەرەخولێ، سەرسوڕکێ، سەرەسوڕە؟ وە ئەگەر ئەزیەت نەبێ سوڕان بە «و» یان «وو» دەنووسرێت؟ سوپاس. Τωαηα (لێدوان) ‏٠٨:٢٨، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@د. توانا ع. بەرزنجی سەرگێژخواردن باوە، بۆیە من ئەڵێم سەرگێژە باشە. سووڕانیش بە دوو واوە. Aza (لێدوان) ‏٠٩:٠٥، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza ڕاستە لە فەرهەنگدا ئەو وشەیە نووسراوە، بەڵام سەرگێژبوون بەرامبەر بە Dizziness ی ئینگلیزییە، کەمێک جیاوازن لە یەکدی. دووبارە سوپاس Τωαηα (لێدوان) ‏٠٩:١٦، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو بەڕێز @د. توانا ع. بەرزنجی: تکایە واژووەکەت بەتەواوی بکە —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٠٥، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

Flower or Rose

دەستکاری

سڵاو بەڕێزان، لە ویکی کرمانجی وتاری گوڵ هاوتای rose دانراوە، لای خۆشمان گوڵ کراوە بە flower. ئەی چیبکەین بۆ rose ؟ Τωαηα (لێدوان) ‏١١:٤١، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@د. توانا ع. بەرزنجی گوڵەباخ. Aza (لێدوان) ‏٠٦:٣٠، ٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستخۆش، گەڕانێکم کرد لە ویکیپیدیادا، ئەم وتارە کراوە بەناوی گوڵەباخ Damask rose، جا نازانم چیلێبکەین، ئەو گوڵە دەیان ناوی تری هەیە ئەگەر دانەیەکی گونجاو هەڵبژێرین بەڵکو rose بکرێتەوە گوڵەباخ Τωαηα (لێدوان) ‏١١:٠١، ٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز @Aro Salar، خۆی وێنەکەی بارکردووە بۆ کۆمنز، لەوەیە قسەیەکی هەبێت لەم بابەتە.Τωαηα (لێدوان) ‏١١:٠٣، ٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@د. توانا ع. بەرزنجی بە فارسی «گل سرخ»یشی پێ دەڵێن، کە ھەمان سوورەگوڵ -ی خۆمانە. گەرچی ئەمرۆکانێ ڕەنگی تریشی لێ دروست بووە و ھەر تەنیا سوور نییە. Aza (لێدوان) ‏١٢:٠٧، ٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو@Aza، سوپاست دەکەم ئەگەر هەر خۆت بەدوایدا بچیت و چارەسەری بکەیت، زانیاری من لەوبارەیەوە تا ئێرەبوو و لەوە زیاتر وشەیەکی لێنازانم.Τωαηα (لێدوان) ‏١٣:٢٦، ٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@د. توانا ع. بەرزنجی: وشەی ڕۆز و فلاوەر جیاوازییەکەیان ئەوەیە کە فلاوەر گوڵە بە گشتی، وەکو چۆن بە هەموو بونەوەرەکان دەڵێین زیندەوەر، کەچی دنیایەک جۆری لێدەبێتەوە، بەڵام ڕۆز جۆرێکە لە گوڵ، بۆیە بە ڕۆز دەڵێین گوڵەباخ، ئیتر بە هەموو جۆرەکەیەوە، کە دەڵێین گوڵەباخ واتا سورەکەی نییە، کورد وا تێگەیشتووە، وەرە گوڵەباخ بۆ شڵۆڤە بکە، گوڵی باخ، واتا گوڵە زینەکان ئەوانەی زیاتر بۆ جوانین، بەڵام flower تەنانەت بە گوڵی شوتیش دەوترێت flower بەڵام ڕۆز ناگرێتەوە، ئەمە بیر و بۆچوونی منە، زۆر سوپاس.Aro Salar (لێدوان) ‏٢٢:٠٦، ٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@د. توانا ع. بەرزنجی: ئێمە بە ڕۆز دەڵێین شەسپەڕ (واتە شەستپەڕ). گوڵباخیش دەڵێین بەڵام گوڵباخ گشتی ترە و بە گشتی بنەماڵەکە دەوترێت. بۆ نموونە بەوەی هەورامی پێی دەڵێ ولەتسی و لە شیلان دەچێش هەر گوڵباخ دەڵێین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٢:١٥، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan شەسپەڕ گوڵباخی نییە، تۆپنە و دڕکیشی نییە. Aza (لێدوان) ‏٠٦:٢٤، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: بیستوومە بە Tagetesیش ئەڵێن شەسپەڕ کە زەرد و نارنجییە. لە زمانی ئێمەدا بە ڕۆز/گوڵباخ ئەڵێین شەسپەڕ. بۆ نموونەکانی بڕوانە وشەی شەسپەڕ و چۆنێتیی بەکارهێنانی لە دیوانی قانعدا. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٥٤، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan ھەر ئەوەیە، شەستپەڕ گوڵباخی نییە. تۆپن و زەردە. گوڵ تەبەقێ ھەن، پێش ماچان شەستپەڕ/ زەرد مەبۆ، بێ عەیب، جەمین قورسی خوەر. شەستپەڕ زەردە، گوڵباخی سوور و چێرەیییە. Aza (لێدوان) ‏١١:٤٦، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza:، سپاس. وتم بولبول بە دینی خۆت گوڵت پێ چاکە یا کوڵمی؟ بە بانگی ئاشکرا بولبول دووسەد تەعنەی لە شەسپەڕ دا. قانع؛ هەروەها: دڵم گوڵێکی شەستپەڕی ئاڵ بوو، عوسمان عوزێری. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٠٦، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بڕوانە خاڵیش کە بۆ شەستپەڕ نووسیویە: ١) گوڵێکی تۆپی زەردی بۆنخۆشە وەک گوڵە جۆری وایە بەڵام ئەم گەورەترە ٢) گوڵەباخ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:١٥، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

Playoffs

دەستکاری

سڵاو، Playoffs زیاتر لە تۆپی پێدا بەکاریەت، بۆ یارییە دواخراوەکان و ئەو یاریانەی نەکراون، یان بە یارییەک دەوترێت کە دوو یانەی دۆڕاو لە Tournamentێکدا بەیەک بگەن، وشەیەکی کوردی گونجاو ھەیە؟ سوپاس. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٨:١٣، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو، لە زۆر شوێن (یاری یەکلاکەرەوە)م بیستووە، وشەی یەکلاکەرەوە زۆر بەکاردێت لای ئێمە بۆ ئەم بارودۆخە. سوپاس Τωαηα (لێدوان) ‏٢٠:٥٤، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
گەلەک سپاس! @د. توانا ع. بەرزنجی زەمەنCefayî (لێدوان) ‏٢٢:١٩، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

Compact

دەستکاری

سڵاو، پێویستم بە بەرامبەرێکی گونجاوە بۆ ئەم وشەیە لە وتاری ئۆتۆمۆبیلی کۆمپاکت، سپاس. Tessla (وتووێژ) ‏١٠:٠٨، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو، زۆری لێنازانم بەڵام لە سیستەمی ئەوڕوپی ناوی نراوە «ئۆتۆمبێلی خێزانیی بچوک».Τωαηα (لێدوان) ‏٠٠:١٩، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

Risk factor

دەستکاری

سڵاو، من لە وتارەکاندا بە هۆکاری مەترسی وەرمگێڕاوە، بەڵام هەستدەکەم فاکتەر مانایەکی تری هەیە وەک هاوکۆلکە بۆ نمونە. کێ جێگرەوەی باشتری هەیە بە سوپاسەوە؟ Τωαηα (لێدوان) ‏٠٠:١٧، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

Pubic hair

دەستکاری

لە ھەنبانەبۆرینەدا «ڕێو» بەم مانایە ھاتووە.[١] لە فەرھەنگی کوردی-ئینگلیزیی دکتۆر محەممەدتەقی ئیبراھیمپووریشدا ھەر بەرانبەری pubesـە. بنۆڕە ئێرە (ل. ٥٣٦). لێرەشدا نووسراوە کە لەگەڵ «روم»ی فارسیدا ھاوڕیشەیە. Gêjełûk ‏١٠:٢٤، ٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو، «ڕوم»یش هەیە، لە کرمانجیشدا ڕوڤک ی پێدەوترێت، بەڵام هەستناکەی ئەم وشانە ناوچەیین زیاتر؟ چونکە وشەی باوتر هەیە کە زۆری خەڵک تێیدەگەن وەک تووکەبەر یان مووی بەرگەدە. سوپاس Τωαηα (لێدوان) ‏٠١:٣٩، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
لە زمانی ئێمەدا بەرەتووک دەوترێ. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٢:١١، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@د. توانا، «ڕێو» وشەیەکی ڕەسەنە و دروستکراو نییە، لەبەر ئەمە پێم باشترە. وشەی ڕەسەن و سادە و کۆن لە وشەی دروستکراو باشترە. بێجگە لەمە، یەکێک لە وشە دروستکراوەکان نیوەی تورکییە. «تووک» لە «تووکەبەر (بەرەتووک)»دا تورکییە. ھەروەھا، «ڕۆڤ» یان «ڕێڤ» کرمانجییەکەیەتی. بنۆڕە ئێرە. ‎Gêjełûk ‏١٧:١٨، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk، ببورە من باش حاڵی نەبووم، ئێستا ڕێو (ڕوڤک) بۆ Pubes یان Pubic hair بەکاردێت؟ ئەگەر جیایبکەیتەوە، چونکە بەڕاستی کێشەیە وشەیەک ماناکەی دیاریکراو نەبێت.Τωαηα (لێدوان) ‏٢٣:٠٥، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@د. توانا، ڕێو = pubic hair. ھەروەھا، pubes ھەر pubic hairـە. لە ویکیپیدیای ئینگلیزیدا pubes ڕەوانەکەری pubic hairـە. وا بزانم لەگەڵ pubisدا لێت تێک چووە. ‎Gêjełûk ‏٠٨:٥٢، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاستدەکەیت خراپ تێکەڵمکردووە، خۆی لە ئەسڵدا pubis تاکە و pubes کۆیەکەیەتی لە لاتینی، بەڵام وا دیارە لە ئینگلیزی بۆ pube یش s ێکیان زیادکردووە. دووبارە سوپاس بۆ ڕوونکردنەوەکە Τωαηα (لێدوان) ‏٠٩:٣٨، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk، پێمباشە ئەم وتووێژە بگاتە بنبەست و وتارەکە دروستبکەیت، منیش ئەوەندەی لە توانام هەبێت فراوانی دەکەم و شتەکانی تریش هەر لە وتووێژی وتارەکە با باسبکەین. Τωαηα (لێدوان) ‏٠٩:٤٤، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سەرچاوەکان

  1. ^ «ڕێو»، فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە، ھەژار(کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ١٠ی ئایاری ٢٠٢٤.

پیتی th

دەستکاری

هاوڕێیان ئەم بابەتە زۆر ڕووبەڕووم دەبێتەوە، لەم ویکییەدا پیتی th کراوە بە (ت) وەک وتاری پاتۆلۆجی، تایرۆید …هتد. ئایا ئەمە تا چەند دروستە؟ ئەی چی ئەگەر (س) بەکاربێنین وەک پاسۆلۆجی، سایرۆید؟Τωαηα (لێدوان) ‏١٧:٠١، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@د. توانا ع. بەرزنجی: زۆر وتووێژ لەسەر ئەم باسە کراوە و با ئەنجامەکەت پێ بڵێم.
  • بۆ دەنگی /θ/ ئەگەر وشەکە غەیری عەرەبی بوو، ئەوا ئێمە بە /ت/ دەیخوێنینەوە و دەینووسین. بۆ نموونە «mathematic» دەبێتە «ماتماتیک» نەک «ماسماسیک». ئەگەر وشەکە عەرەبی بوو، ئەوا بە /س/ دەیخوێنینەوە و دەینووسین. بۆ نموونە، «عثمان»، دەبێتە «عوسمان» نەک «عوتمان».
  • بۆ دەنگی /ð/ ئەگەر وشەکە غەیری عەرەبی بوو، ئەوا ئێمە بە /د/ دەیخوێنینەوە و دەینووسین. بۆ نموونە «The» دەبێتە «دە» نەک «زە» و «ذە». بەڵام ئەگەر عەرەبی بوو، نازانم و شتێکی وام نەدۆزیوەتەوە بۆ ئەمەیان.
سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏١٨:٥٨، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram، زۆر سوپاس، ڕێسایەکی جوانە بۆ θ، بەڵام بۆ ð کەمێک سەیرە، هەرچەندە هیچ وتارێکم نەدیتووە بۆ ئەو دەنگەی دواتریان. بەڵام بەگشتی ڕام وایە تا بکرێ وشەی کوردی بدۆزینەوە خۆمان لەو سەرئێشەیە نەدەین. Τωαηα (لێدوان) ‏١٩:١٩، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@د. توانا ع. بەرزنجی: سەرچاوان، بۆ عەرەبییەکە بیرم چوو کە ئاماژە بە «میراث» بدەم کە لای ئێمە بووەتە «میرات» نەک «میراس» کە ئەمەیان کەس نەیکردووەتە کێشە. بۆ «The» وتار زۆرن بۆ نموونە بڕوانە وی ئاڕ دە ئەدەرز. یان لە ئینگلیزییش زۆر جار /ð/ بە /d/ دەردەبڕن نەک /ð/. بۆ نموونە «father» خۆی بە /ˈfɑːðər/ دەخوێنرێتەوە، بەڵام ھەر خۆشیان کە بەخێرایی دەیڵێن بە /ˈfɑːdər/ دەری دەبڕن نەک /ˈfɑːzər/. نموونە زۆرن. ڕاستییەکەی ژانەسەر نییە. ڕەنگە من کەسێکی زۆر باشیش نەبم تا ئەمانەت بۆ ڕوون بکەمەوە، بەس منیش لە ویکیپیدیا فێری ئەمانە بوومە نەک قوتابخانە. :) ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:٠٧، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram، نا بەپێچەوانەوە، ئەوەی تۆ دەیکەیت لێرە زۆر پیرۆزترە لەوەی قوتابخانە، بگرە لە زۆر دەزگا گەورەکانیشمان ڕۆژانە ئەتکی زمانی کوردی دەکرێ بەداخەوە😢Τωαηα (لێدوان) ‏٢٠:٢٦، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@د. توانا ع. بەرزنجی: زۆر سپاس بۆ ستایشەکەتان و ھیوادارم وا بێت، و بۆ ڕستەی دووەمیشت بەداخەوە کە وایە. :( ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:٣٨، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو کاک Aram، ئەمڕۆ ئەم وتارەم لە (ئیلیزابێث باثۆری)وە گواستەوە بۆ (ئیلیزابێس باسۆری). کەواتە ئەبێت بیگوازینەوە بۆ (ئیلیزابێت باتۆری)؟ Arya sarhan (لێدوان) ‏٢١:١٨، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو کاک @Arya sarhan بەخێربێیتەوە. بەڵێ و ڕێک وایە. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢١:٢٤، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە