Location via proxy:   [ UP ]  
[Report a bug]   [Manage cookies]                
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئۆسترالیا (کیشوەر)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 26°S 141°E / 26°S 141°E / -26; 141 ئۆسترالیا لە نێوان کیشوەرە جیۆگرافییەکاندا بچووکترینە، ھەرچەند کە لە نێوان کیشوەرە زەویناسییەکاندا وا نیە. [١] چ پێناسەیەکی پەسەندکراوی جیھانی بۆ وشەی "کیشوەر" بوونی نیە. پێناسە ناپسپۆڕانەکەی ئەمەیە: "یەکێک لە تەنە بێناوبڕە سەرەکییەکانی وشکایی لە سەر ڕووبەری زەوی". بەم پێناسەوە، کیشوەری ئوسترالیا تەنیا بریتییە لە وشکیی سەرەکیی ئۆسترالیا و نەک دوورگە دەوروبەرەکانی وەکوو تاسمانیا یان نیوگینی. بە ھەر شێوە، لە ڕوانگەی زەویناسی یان جیۆگرافیی فیزیکییەوە، یەک "کیشوەر" بۆی ھەیە کە ڕەفەی کیشوەری (ناحیەی دراوسێی لە ژێر ئاودا) و دوورگەکانی سەر ئەو ڕەفە، کە لە ڕووی پێکھاتەیییەوە بەشێک لە کیشوەرەکە دێنە ئەژمار، ژی لەبەربگرێت. بەم پێناسەوە تاسمانیا، نیوگینی و دوورگەکانیتری نزیک وەکوو دوورگەکانی ئاروو، بەشێکن لە کیشوەری ئۆسترالیا، چونکە ئەوان سەر بە ھەمان وشکیی زەویناسین.

پەراوێز

[دەستکاری]
  1. ^ وایە، لەبەر ئەوە کە لە زۆرێک لە پاژەکانی گۆندوانالەند وەکوو زیلاندیا و ماداگاسکار گەورەترە.