Location via proxy:   [ UP ]  
[Report a bug]   [Manage cookies]                
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیبن ئەکفانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەبوو عەبدوڵڵا شەمسەددین موحەممەد بن ئیبڕاھیم بن ساعد ئەنساڕی سنجاری ناسراو بە ئیبن ئەکفانی، پزیشک بوو، زاناش بوو بە حیکمەت و ماتماتیک و فیھی حەنەفی، لە شنگال لە دایک بووە و لەوێش گەورە بووە و لە قاھیرە نیشتەجێ بووە، پزیشکی ئەنجام داوە و لەوێش مردووە.[١] لای چەند مامۆستایەکی ئایینیش خوێندویەتی و کتێبیشی سەبارەت بەمانە ھەیە وەک:

  • (معراج الدراية شرح الهداية في الفقه)
  • (جامع الأسرار شرح المنار في أصول الفقه)
  • (عیون المذهب)
    کتێبی (نخب الذخائر في احوال الجواھر).

پاشماوە

[دەستکاری]

کتێبی (إرشاد القاصد إلى أسنى المقاصد)ی ھەیە، ئەڵۆیس سپرێنگەر لە کەلکەتە بڵاوی کردۆتەوە ساڵی ١٨٤٩ز، چەندی تریشی نووسیوە وەک (نُخب الذخائر في أحوال الجواهر) و (الدرر النظيم في أحوال العلوم والتعليم) و (كشف الرين في أحوال العين).[٢]

ھەروەھا سەبارەت بە ماتماتیک و فەلسەفەش پاشماوەی ھەیە، لە بەرھەمە پزیشکیەکانی: (غنية الطبيب في غيبة الطبيب) و (كشف الرين في أمراض العين) کە (نور الدین المناوي) شەرحی کردووە و ناوی لێناوە (وقاية العين)، ھەروەھا (نهاية القصد في صناعة الفصد) و ( روضة الألباب في أخبار الأطباء).[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ الزركلي، خير الدين (أيار ٢٠٠٢ م). الأعلام - ج ٥ (الطبعة الخامسة عشر). بيروت: دار العلم للملايين. صفحات ٢٢٩.
  2. ^ "الأكفاني (ابن ـ)" ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. الموسوعة العربية. هئية الموسوعة العربية سورية- دمشق. اطلع عليه بتاريخ ذو القعدة ١٤٣٥ هـ.
  3. ^ هيكل نعمة الله، الياس مليحة: موسوعة علماء الطب مع اعتناء خاص بالاطباء العرب 245