Location via proxy:   [ UP ]  
[Report a bug]   [Manage cookies]                
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەیمی پۆیلەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەیمی پۆیلەر

پۆیلەر لە ٧١ەمین بۆنەی خەڵاتەکانی پیبەدی.
لەدایکبوون
ئەیمی مێرێدیس پۆیلەر

(١٩٧١-٠٩-١٦) ١٦ی ئەیلوولی ١٩٧١ (تەمەن ٥٣ ساڵ)[١]
ماساچووسیتس، ئەمەریکا
پەروەردەکۆلێژی بۆستن.
پیشەخانمە ئاکتەر، دەرھێنەر، نووسەر.
چالاکبوون1996– تا ئێستا
ھاوسەرWill Arnett (ھاوسەرگیری ٢٠٠٣؛ ٢٠١٢)
مناڵ(ەکان)2

ئەیمی مێرێدیس پۆیلەر (لەدایکبووی ١٦ی ئەیلوولی ١٩٧١) خانمە ئاکتەرێکی ئەمەریکییە و دەرھێنەرێکە. یەکێک بوو لە ئەندامە سەرەکییەکانی بەرنامەی تەلەڤزیۆنی "ساتردەی نایت لایڤ" لەنێوان ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٨، ھەروەھا ناوبانگی زیاتری دەرکرد بۆ زنجیرەی "Parks and Recreation".

ژیانی سەرەتایی

[دەستکاری]

پۆیلەر لە نیوتن، ماساچویتس لەدایکبووە. خێزانەکەی مامۆستای دواناوەندی بوون کەوا ئیلن فرانسیس و ویلیەم گرینستد پۆیلەرن، باوکی ئەڵمان، ئێرلەندی و پورتوگالییە و باوانی خەڵکی بەڕیتانیا بوون. دایکیشی خەڵکی ئێرلەندایە. پۆیلەر لەخێزانێکی کاسۆلیکیدا گەورەکراوە. لە ساڵی ١٩٨٩ لە دواناوەندی دەرچووە و دواتر لە کۆلێژی بۆستن خوێندنی تەواو کردووە.

ھاوسەرگیری و خێزان

[دەستکاری]

پۆیلەر لەماوەی نێوان ٢٠٠٣ بۆ ٢٠١٢ لەگەڵ ئاکتەری کۆمیدیا ویڵ ئاڕنێت ھاوسەرگیریان کردووە و ھەروەھا بەیەکەوە خاوەنی ٢ منداڵن.

فیلمۆگرافی

[دەستکاری]

فیلمەکان

[دەستکاری]
  • The House (2017
  • Inside Out (2015
  • Sisters (2015
  • Man of the Year (2006
  • Mean Girls (2004

پەراوێزەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Monitor». Entertainment Weekly. No. 1277/1278. Sep 20/27, 2013. p. 36. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕێکەوت و ساڵ (بەستەر)

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • ویکیپیدیای ئینگلیزی