Location via proxy:   [ UP ]  
[Report a bug]   [Manage cookies]                
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

حۆری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

حۆری یان حۆری عەین زراوەیەکی ئیسلامییە بەکاردێت بۆ کۆمەڵە دروستکراوێک لە بەھەشتدا، کە کۆمەڵە ژنێکن بۆ پیاوانی بەھەشت ئامادەکراون و جوانیان وەسف ناکرێ،[ژێدەر پێویستە] لە فەرموودەدا ھاتووە کەوا شەھید حەفتاو دوو حۆری پێدەبەخشرێت و نزمترین پلە لە بەھەشتدا خاوەنی دوو حۆرییە. ھەرچی ژنانی دنیان لە بەھەشتدا ئەوا جوانترن لە حۆریەکان.[١][٢]

لە قورئاندا

[دەستکاری]

﴿وَحُورٌ عِينٌ ۝٢٢ كَأَمْثَالِ اللُّؤْلُؤِ الْمَكْنُونِ ۝٢٣ [واقیعە:٢٢–٢٣] (کوردی: وە حۆریان لە بەھەشتدا بۆ دانراوە کە چاویان یەکجار گەورەیەو ڕەشی و سپی چاویان یەکجار زۆرە . ئەم حۆریانە وەکو دوڕڕو مرواری وان لە سپێتی و جوانیدا کە پارێزراو بێت و دەست پێی نەگەیشتبێت، واتە: لەوپەڕی جوانی و پاکیدان .)[٣][٤]

لە فەرموودەدا

[دەستکاری]

پێغەمبەر محەممەد دەڵێت: لو أن امرأة من نساء أھل الجنة اطلعت إلی الأرض لأضاءت ما بینھما، ولملأت ما بینھما ریحًا، ولنصیفھا علی رأسھا خیر من الدنیا وما فیھا. واتا: ئەگەر ژنێک لە ژنانی بەھەشت بێتە سەر زەوی ئەوا ھەموو زەوی ڕوناک دەکاتەوە و بۆنەکەی ھەموو زەوی پڕدەکات، و یەک مرواری لە تاجەکەی سەری لە ھەموو دونیا و ئەوەی تێیدایەتی چاکترە.[٥][٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «سیفاتی حۆریەکانی بەھەشت: ماڵپەڕی وەڵامەکان». walamakan.com. لە 2022-05-19 ھێنراوە.
  2. ^ «وەڵامدانەوەی گومانی ئەو مولحیدانەی باسی حوری و بەھەشت دەکەن.». www.bzavpress.com. لە 2022-05-19 ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  3. ^ «القرآن الکریم - تفسیر ابن کثیر - تفسیر سورة الواقعة - الآیة 23». quran.ksu.edu.sa. لە 2022-05-19 ھێنراوە.
  4. ^ «وەرگێڕانی ماناکان سورەتی سورەتی الواقعة - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین». فرەفەرھەنگی قورئانی پیرۆز (بە کوردی). لە 2022-05-19 ھێنراوە.
  5. ^ «الموسوعة الحدیثیة». dorar.net (بە عەرەبی). لە 2022-05-19 ھێنراوە.
  6. ^ «إسلام ویب - التوضیح لشرح الجامع الصحیح - کتاب الجھاد والسیر - باب الحور العین وصفتھن- الجزء رقم17». www.islamweb.net (بە عەرەبی). لە 2022-05-19 ھێنراوە.