خولی نەتەوەکانی ئەورووپا
ڕواڵەت
![]() دیمەنی یاری کۆتایی نەیشنزلیگ ساڵی ٢٠٢١ (فەڕەنسا × ئیسپانیا) | |
دامەزراندن | ٢٠١٨ (٣ ساڵ) |
---|---|
ناوچە | ئەورووپا (یوفا) |
ژمارەی تیمەکان | ٥٥ ھەڵبژاردە |
کۆتا پاڵەوان | ![]() |
ماڵپەڕی فەرمی | وێبگەی فەرمی |
خولی نەتەوەکانی ئەورووپا - نەیشنزلیگ پێشبڕکێیەکی فەرمی تۆپی پێی نێودەوڵەتییە،[١] تێیدا تیپە نیشتمانییەکانی ئەندامانی یەکێتی ئەورووپا بەشداری دەکەن، یەکەم پاڵەوانێتی لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٨ دەستی پێکرد، دوای جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ کە لە ڕووسیا بەڕێوەچوو، و ھەڵبژاردەی پورتوگال لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩ بوو بەیەکەم براوەی پاڵەوانێتییەکە، دوای ئەوەی لە یاری کۆتاییدا لە ھەڵبژاردەی ھۆڵەندای بردەوە. ئەم پێشبڕکێیە لە ھەندێک کاتدا ئەنجام دەدرێت کە پێشتر بۆ یارییە دۆستانە نێودەوڵەتییەکان تەرخانکرابوو و پێی دەگوترا ھەفتەی فیفا.[٢][٣]لە ئێستادا ھەڵبژاردەی ئیسپانیا براوەی پاڵەوانێتییەکەیە دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی لە ھەڵبژاردەی کڕواتیای بردەوە بەلێدانە یەکلاکەرەوەکان (٥–٤) دوای تەواوبوونی ھەردوو کاتی ئاسایی یارییەکە بەیەکسانبوون بەگۆڵێک.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ UEFA Nations League Finals, UEFA.COM Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ England ready to play in new Nations League as revolutionary Uefa plan earns unanimous backing – Telegraph Error in webarchive template: Check
|url=
value. Empty. - ^ Rumsby, Ben (25 March 2014). "England ready to play in new Nations League as revolutionary UEFA plan earns unanimous backing". The Telegraph. The Telegraph Media Group. Retrieved 26 March 2014.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خولی نەتەوەکانی ئەورووپا تێدایە. |