زوکۆ
شازادە زوکۆ | |
---|---|
کەسایەتی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا | |
یەکەم دەرکەوتن | وەرزی یەکەم |
کۆتا دەرکەوتن | ئەفسانەی کۆرا |
دروستکەر | ئێریک کۆڵمان، مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ، برایان کۆنێتزکۆ |
زانیاری | |
ناسناو(ەکان) |
|
گیانلەبەر | ئەژدیھای سوور |
هاوسەر(ەکان) | مەی |
خۆشەویست | مەی (تا پەڕتووکی دووەم و سێیەم) |
نەتەوە | نەتەوەی ئاگر |
شازادە زوکۆ (دواتر پاشا یان پاشای ئاگر)، (بە چینی: 祖寇؛ Zǔ Kòu) کە بە ڕۆحی شین ناسراوە، کارەکتەری سەرەکی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی خەیاڵی کۆمپانیای نیکلۆدیۆنە بەناوی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا لەلایەن ئێریک کۆڵمانەوە دروست کراوە و لە زنجیرەکەشدا لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆ دیزاین کراوە.
زوکۆ شازادەی جێنشینی نەتەوەی ئاگرە و ملکەچپێکەرێکی لێھاتووی ئاگرە، ئەو منداڵی گەورەی پاشای ئاگر،[١] پاشا ئۆزایە و برا گەورەی شازادە ئازولایە. پێش ڕووداوەکانی دەستپێکی زنجیرەکە، زوکۆ لەلایەن باوکییەوە لە نەتەوەی ئاگر دووردەخرێتەوە و پێی دەوترێت کە دەبێت ئەڤەتار بدۆزێتەوە تا شەرەفی خۆی بەدەست بھێنێتەوە،[٢] کە ئەڤەتار دەتوانێت ڕێگری لە پلانی پاشا ئۆزای بکات لە داگیرکردنی جیھان. لەم گەڕانەی شازادە زوکۆشدا لەلایەن مامی، ژەنەڕاڵی خانەنشینکراو ئایرۆو یاوەری دەکرێت.[٣]
کەسایەتی
[دەستکاری]زوکۆ کارەکتەرێکی ئاڵۆزە کە کۆمەڵێک خووڕەوشت و بیروباوەڕ و ڕەفتاری دژبەیەک نیشان دەدات. لە سەرەتای گەڕانیدا بۆ ئەڤەتارەکە، وەک شازادەیەکی نەتەوەی ئاگر، لووتبەرزە و کەسانی تر بە کەمتر لە خۆی دەزانێت. ھەرچەندە لە ھەمان کاتدا ھەستێکی گەورەی دادپەروەری ھەیە و ڕەتیدەکاتەوە خەڵک وەک کۆیلەی نەتەوەی ئاگر سەیر بکرێت.[٤] ھەندێک لەو ڕەفتارانەی زوکۆش بۆ دڵڕەقی باوکی دەگەڕێتەوە کاتێک لە دایکی و نیشتمانەکەی دووریخستەوە و ئەرکێکی قورسی خستە سەر شانی.[٥]
ژیان
[دەستکاری]زوکۆ کاتێک لە کۆبوونەوەی پاشا ئۆزای لە ھۆڵی کۆبوونەوەی ڕاوێژکارەکانی نەتەوەی ئاگر، بێ وەرگرتنی مۆڵەت قسە دەکات و ڕووبەڕووی توڕەیی پاشای ئاگر دەبێتەوە کە لە ھەمان کاتشیدا باوکییەتی؛ بۆیە لەگەڵ مامیدا لە شانشینی ئاگر دووردەخرێنەوە و ئەرکی دۆزینەوەی ئەڤەتاری پێ دەسپێردرێت بۆ گەڕاندنەوەی شەرەفی لای پاشای ئاگر.[٦]
گەشتەکەی زوکۆ بە دوودڵی و ھەستێکی ڕوخاو دەست پێدەکات بۆ گرتنی ئەڤەتار ئانگ، پێی وایە ئەوە شەرەفە لەدەستچووەکەی دەگەڕێنێتەوە و دڵی باوکی بەدەست دەھێنێتەوە و دەتوانێت ببێتە شازادەی جێنشین لە نەتەوەی ئاگر،[٧] بۆیە لەگەڵ مامیدا دەست دەکات بە شوێنکەوتنی ئەڤەتار،[٨] سەرەڕای ئەوەی ماوەی سەدەیەکە ئەڤەتارەکە ونبووە،[٩] بۆیە ڕووبەڕووی جیھانێک دەبێتەوە کە زۆر ئاڵۆزترە لەوەی کە دەیتوانی خەیاڵی بکات.[١٠]
دواتر ئەم گەڕانەی بۆ ئەڤەتارەکە دەگۆڕێت بۆ ھاوپەیمانییەکی چاوەڕواننەکراو لەگەڵ ئانگ و تیمی ئەڤەتار، ئەمەش وا دەکات زوکۆ ئەو بیرکردنەوە ڕق و داگیرکاریانەی کە لە شانشینی ئاگر فێری ببوو وازلێبێنێت و دژی باوکی بجەنگێت.
دوای چەندین ڕووبەڕوو بوونەوە و شەڕکردن و گەیشتن بە پایتەختی شانشینی ئاگر، بە یارمەتی ڕێنمایییەکانی ئایرۆ، و تیمی ئەڤەتار، پاشای ئاگر، ئۆزای دەبەزێندرێت و زوکۆ دەسەڵاتی شانشینەکە دەگرێتە دەست و دەبێتە پاشای ئاگر و جەنگی سەد ساڵەی نەتەوەکانی جیھان کە نەتەوەی ئاگر لێی بەرپرسیار بوو، کۆتایی پێدێنێت.[١١]
درەختی خێزان
[دەستکاری]
|
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Kisu | Additional Crew, Actor, Stunts». IMDb (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Golden، Emily (٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠). «The Power of Redemption: Prince Zuko's Arc». Golden May Editing (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Zuko». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Maher، John (٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧). «The Best Redemption Arc in Television History, Examined». The Dot and Line (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Bassi، Isha (٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «I'm Still Not Over Zuko's Redemption Arc On "Avatar: The Last Airbender"». BuzzFeed (بە ئینگلیزیی ئۆسترالیایی). لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ LightEcoJak. «Zuko – Avatar: The Last Airbender / The Legend of Korra Guide». IGN (بە ئینگلیزی). لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Avatar: The Last Airbender». The Mary Sue (بە ئینگلیزی). لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Padron، Armando. «Avatar The Last Airbender». The Highway Herald. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Atchison، Drew (٢ی ئازاری ٢٠٢١). «Avatar: The Last Airbender – The 10 Best Things Zuko Ever Did». ScreenRant (بە ئینگلیزی). لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Avatar: The Last Airbender – Zuko / Characters». TV Tropes. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Fowler، Haylee (٩ی ئازاری ٢٠٢٠). «Character Analysis: Prince Zuko». TheBlondeAdventurer (بە ئینگلیزی). لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زوکۆ تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی ئەمەریکایییان ھەیە (en-us)
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی ئۆسترالیایییان ھەیە (en-au)
- کارەکتەری منداڵان لە کۆمیکەکاندا
- کارەکتەری منداڵ لە تەلەڤیزیۆن
- ئاڤاتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
- کەسایەتییە خەیاڵییەکان کە توانای کارەبایی یان موگناتیسییان ھەیە
- کارەکتەرەکانی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
- کەسایەتییە خەیاڵییەکان کە توانای ئاگر یان گەرمییان ھەیە
- کەسایەتییە خەیاڵییەکان کە تووشی نەخۆشی فشاری دەروونی دوای کارەسات بوون
- سەربازە منداڵە خەیاڵییەکان