فیلمی تەلەڤیزیۆنی
ڕواڵەت
فیلمی تەلەڤیزیۆنی | |
---|---|
لقی | فیلم، زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی |
چەشنی بڵاوکردنەوە | ڕاستەوخۆ بۆ ڤیدیۆ |
تەلەفیلم یان فیلمی تەلەڤیزیۆنی (بە ئینگلیزی: Television Film, Telefilm) ئاماژەیە بۆ فیلمێک کە تەنھا بۆ کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکان دروست کراوە. Telefilm وشەیەکی تێکەڵە کە لە tele (تەلەڤیزیۆن) و film (فیلم)ەوە ھاتووە. ئەوەی لە تەلەفیلمدا گرنگە فۆرم و زمان و گێڕانەوەی تەلەفیلمەکەیە نەک جۆری کامێرا. مێژووی تەلەفیلم لە ئەورووپا و ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ ناوەڕاستی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوو. کاتێک شێوازی بەرھەمھێنانی فیلم و تەلەڤیزیۆنی گۆڕا و ستۆدیۆ گەورەکانی فیلم جێگەیان بە ستۆدیۆی بچووک و گرووپە سەربەخۆکان دا. ھەندێک جار فیلمی تەلەڤیزیۆنی لەسەر بنەمای شانۆی سەرکەوتوو دروست دەکرێت. ھەروەھا فیلمە تەلەڤیزیۆنییەکان بەزۆری لە تۆڕە گەورەکاندا بە شێوەیەکی کاتی پەخش دەکرێن. کەنەدا یەکێکە لە پێشەنگەکانی بەرھەمھێنانی تەلەفیلم لە جیھاندا.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Television film»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣.
- ^ «فیلمهای تلویزیونی؛ هزینه بالا و کیفیت پایین». ۱۹ آذر ۱۳۹۱.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی)
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی کۆمەڵگا
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی وڵاتەکان
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فیلمی تەلەڤیزیۆنی تێدایە. |