Location via proxy:   [ UP ]  
[Report a bug]   [Manage cookies]                
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مارك ڤیڤیان فۆی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مارك ڤیڤیان فۆی
بە فەرەنسی: Marc-Vivien Foé
لەدایکبوون١ی ئایاری ١٩٧٥
یائوندێ، کامیروون
مردن٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٠٣(٢٠٠٣-٠٦-٢٦) (٢٨ ساڵ ژیاوە)
7th arrondissement of Lyon، فەڕەنسا
وڵاتی وەرزشکامیروون
ھۆی مەرگجەڵدەی دڵ
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی فەڕەنسی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپناوەڕاست
دەستپێکی چالاکی١٩٩١
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣
وەرزشتۆپی پێ
خولخولی نایابی ئینگلیزی


مارک ڤیڤیان فۆی (لە دایکبووی ١ی ئایاری ١٩٧٥ -مردووی ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٠٣) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی کامیروونی بوو، کە وەک یاریزانی ھێڵی ناوەڕاست یاری کردووە.[١][٢]

پیشەی یاریی کردن

[دەستکاری]

فۆی سەرەتا لە خولی ناوخۆی ولاتەی دەستی بە یاریی کردن کرد، دواتر بە شێوەیەکی پیشەگەرانە ڕوویکردە خولی فەرەنسی و پرێمیەرلیگ لەگەڵ یانەی لێنس و وێستھام یونایتد و لیۆن و مانچستەر سیتی یاریی کردووە.

لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٠٣، فۆی لە کاتی بەڕێوەچوونی یاریی نێوان بۆ کامیروون لەگەڵ ھەڵبژاردەی کۆلۆمبیا لە جامی کیشوەرەکانی فیفای ٢٠٠٣ لە ناکاو دەکەوێتە سەر زەوی یاریگاکە و دواتر کۆچی دوایی دەکات، ڕووداوێک کە کۆمەڵگەی تۆپی پێی جیھانی تووشی شۆک کرد.[٣] دواتر ڕاگەیەندرا مردنەکەی بەھۆی نەخۆشی ماسولکەکانی دڵەوە بووە. فۆی ٦٢ یاریی بۆ ھەڵبژاردەی کامیروون ئەنجامداوە و خاوەنی ھەشت گۆڵە. دوای مردنی درێسی ژمارە ٢٣ی مانچستەر سیتی وەک ڕێزێک بۆ ئەو یاریزانە لابرا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Marc-Vivien Foé - Player profile». www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). لە ١١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ Football، CAF-Confedération Africaine du. «Remembering Marc-Vivien Foe: Celebrating the life and legacy of Cameroon star | TotalEnergies African Cup Of Nations Qualifiers». CAFOnline.com (بە ئینگلیزی). لە ١١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ Martin Etonge (7 July 2003). «State funeral for Foe». BBC Sport. لە 16 December 2007 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)