Location via proxy:   [ UP ]  
[Report a bug]   [Manage cookies]                
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کاتی سەرکێشی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کاتی سەرکێشی
چەشن
دانەرپێندڵتن وارد
دەرھێنەر
دەنگەکان
بابەتی کردنەوە«کاتی سەرکێشی» 
لە لایەن پێندڵتن وارد
Ending theme«گۆرانیی دوورگە (لەگەڵ من وەرە)» 
لە لایەن ئاشلی ئێریکسن
ئاوازدانەر(ان)
  • کەیسی جەیمز بەیسیکیس
  • تیم کیفەر
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان١٠
ژمارەی ئەڵقەکان٢٨٣[٤] (پێرستی ئەڵقەکان)
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر
بەرھەمھێنەر(ان)
  • کیت ماک
ماوەی پەخش
  • ١١ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر
دابەشکەرستۆدیۆیە تەلەڤیزیۆنییەکانی وارنەر برۆس.
پەخش
تۆڕکارتوون نێتوۆرک
فۆرماتی وێنە
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٥ی نیسانی ٢٠١٠ (2010-04-05) – ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (2018-09-03)
ڕیزبەندی کاتی
دواترکاتی سەرکێشی: خاکە دوورەدەستەکان
بەرنامە پەیوەندیدارەکانھەڕەمەکی! کارتوونز

کاتی سەرکێشی (بە ئینگلیزی: Adventure Time) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمەیشنی فەنتازیای ئەمریکییە لەلایەن پێندڵتن وارد بۆ کارتوون نێتوۆرک دروست کراوە و لەلایەن ستۆدیۆیە تەلەڤیزیۆنییەکانی وارنەر برۆس. بڵاو کراوەتەوە. زنجیرەکە شوێنی سەرکێشییەکانی کوڕێک بە ناوی فێن و باشترین ھاوڕێ و برا ھەڵگیراوەکەی جەیک، کە سەگێکە ھێزی جادوویی ھەیە دەتوانێت قەبارە و شێوەی بە ویستی خۆی بگۆڕێت دەکەوێت. فێن و جەیک لە خاکی ئووی پۆست-ئەپۆکالیپتیکدا دەژین، لەو شوێنەی کە لەگەڵ شازادە بنێشت، پاشای سەھۆڵ، مارسێلین، بیمۆ و ئەوانی تردا تێکەڵاوییان دەبێت. زنجیرەکە لەسەر کورتەفیلمێکی ساڵی ٢٠٠٧ بەندە کە لە نیکتوونز پەخش کرا. دوای ئەوەی کورتەفیلمەکە لەسەر ئینتەرنێت بەربڵاو بوو و کاردانەوەیەکی گەورەی لێ کەوتەوە، کارتوون نێتوۆرک فرێد سایبێرت و پێندڵتنی بۆ دروستکردنی زنجیرەیەکی تەواو ڕاسپارد، کە لە ١١ی ئازاری ٢٠١٠ پێشبینین کرا. زنجیرەکە لە ٥ی نیسانی ٢٠١٠ بۆ یەکەم جار لە کارتوون نێتوۆرک پەخش کرا، و لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ کۆتایی پێ ھات.

زنجیرەکە لە چەندین سەرچاوەی جۆراوجۆرەوە ئیلھامی وەرگرتووە، لەوانە کایەی ڕۆڵگێڕانی فەنتازیای چاڵەڕەشەکان و ئەژدیھاکان و کایە ڤیدیۆیییەکان. بە بەکارھێنانی ئەنیمەیشنی بەدەستکێشراو بەرھەم ھێنراوە، بەرھەمھێنانی ھەر ئەڵقەیەک نزیکەی ھەشت بۆ نۆ مانگی خایاندووە و ماوەی ھەر ئەڵقەیەکیش نزیکەی یازدە خولەک دەبێت. کارتوون نێتوۆرک لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ڕای گەیاند، زنجیرەکە لە ٢٠١٨ دوای پەخشکردنی وەرزی دەیەمی کۆتایی پێ دێت. ئەڵقەی کۆتاییی زنجیرەکە لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ پەخش کرا، کە بەدوایدا خاکە دوورەدەستەکان و سپین-ئۆفی بڵاونەکراوەی فیۆنا و کەیک ھاتن، و لە ئێچ بی ئۆ ماکس بڵاو کرانەوە.

بەرھەمھێنان

[دەستکاری]

دوای کورتە فیلمە ئەنیمەیشنەکە، ستۆدیۆکانی فرێدێراتۆر زنجیرەیەکی کاتی سەرکێشی بۆ نیکلۆدیۆن دروستکرد، پاشان کارتۆن نێتۆرک لەگەڵ دامەزرێنەر و دروستکەرەکەی بەناوی پێندڵتۆن وارد، چیرۆکێکی وێنەکراوی سەرەتایی بۆ «ئێنچیریدیۆن» دابینکرد، ئەمەش نیشانیدا کە دەتوانرێت بنەمای زنجیرەکە فراوانتر بکرێت لەگەڵ پارێزگاری کردن لە ڕەسەنەکانی زنجیرەکە وەک: دروشم و سەما کۆمیدییەکان، ساتەوەختی ماچی نائاسایی لەگەڵ شازادە و «ساتی ئەبراھام لینکۆڵن» لە ئەڵقەی یەکەمدا کە پەخشکرا (ئەڵقەی تاقیکاری). پاشان کارتۆن نێتۆرک بە ھەندێک دەستکاریکردن لە وێنەکێشاندا گڵۆپی سەوزی بۆ وەرزی یەکەم لە ئەیلوولی ٢٠٠٨ ھەڵکرد و ئەڵقەی یەکەم بەرھەم ھێنرا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Whalen، Andrew (January 26, 2017). «'Adventure Time: Islands' Review: Most Futures Are Dark In New Season 8 Episodes, Life». iDigitalTimes. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە January 30, 2017 ھێنراوە. Adventure Time: Islands stands as the full fruition of Adventure Time's slow embrace of science fiction ... At first Adventure Time was post-apocalyptic: a far-flung fantasy future in which magic has returned ... but Islands opens a new phase in the series' science fiction storytelling by confronting the human race head-on. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  2. ^ Sava، Oliver (October 9, 2013). «Beneath Adventure Time's Weirdness Lies Surprising Emotional Complexity». The A.V. Club. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە. Adventure Time has become deeply entrenched in the comedy community. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  3. ^ «Adventure Time Has Become this Era's Finest Coming of Age Story». Vox. November 22, 2015. لە ڕەسەنەکە لە November 22, 2015 ئەرشیڤ کراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= و |archive-date= (یارمەتی)
  4. ^ «Adventure Time Concludes with a Celebration of what Makes it so Special». The A.V. Club. The Onion. September 3, 2018. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]