Location via proxy:   [ UP ]  
[Report a bug]   [Manage cookies]                
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کۆدی مەکینە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نیشاندراوێکی کۆدی مەکینە لەسەر کۆمپیوتەرێکی دیاریکراو کە "کۆدی ئەسێمبڵی" نیشان ئەدات هەروا تۆماری چارەسەرکەر و بڕی بیرگەی بەکارهاتوو.

کۆدی مەکینە پرۆگرامێکی کۆمپیوتەرە کە بە زمانی مەکینە نوسراوە و ڕێنمایی تێدایە کە چارەسەرکەری ناوەندی کۆمپیوتەر دەتوانێت ڕاستەوخۆ بیخاتە گەڕ. هەریەک لەو ڕێنماییانە وا دەکات چارەسەرکەر کردارێکی تایبەتی ئەنجام بدات، بۆ نمونە بارکردن، بازدان یان کردارێک لە ALU یەکەی لۆژیکی کرداریی لەسەر یەکەیەک لە داتا لەناو تۆمارێکی چارسەرکەرەکە یان بیرگەدا.

کۆدی مەکینە بە زمانێکی ژمارەیی دەنوسرێت کە ئامانج ئەوەیە بەخێراترین شێوە جێبەجێ بکرێت، دەکرێت بە نزمترین ئاستی نیشاندراوی "کۆمپایل"کردن یان پرۆگرامی کۆکراوە (ئەسێمبڵ) دابنرێت یان بە زمانی بەرایی ڕەقەکاڵا دابنرێت و خوێندنەوەی بۆ مرۆڤ ئاسان نیە یان ناکرێت.