Location via proxy:   [ UP ]  
[Report a bug]   [Manage cookies]                
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گلێندا جاکسن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گلێندا جاکسن
بە ئینگلیزی: Glenda Jackson
لەدایکبوون٩ی ئایاری ١٩٣٦
Birkenhead، شانشینی یەکگرتوو
مردن١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣(٢٠٢٣-٠٦-١٥) (٨٧ ساڵ ژیاوە)
Blackheath, London، شانشینی یەکگرتوو
ناوی کاتی لەدایکبوونGlenda May Jackson
منداڵDan Hodges
پیشەئەکتەری فیلم، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەر، سیاسەتوان
بواری کارنواندن، سیاسەت
پەروەردەRoyal Academy of Dramatic Art، West Kirby Grammar School
شوێنی کارلەندەن
دەستپێکی چالاکی١٩٥٧
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
ئەندامی حیزبیپارتی کرێکاران
کاندید لە ھەڵبژاردنیھەڵبژاردنی گشتیی شانشینی یەکگرتوو، 2005 United Kingdom general election، 1992 United Kingdom general election، 2001 United Kingdom general election، 1997 United Kingdom general election
ئەندامیRoyal Shakespeare Company
وێبگە
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts

گلێندا جاکسن (بە ئینگلیزی: Glenda Jackson؛ لە دایکبووی ٩ی ئایاری ١٩٣٦) خانمەکتەر و سیاسەتوانێکی بەریتانییە، کە دوو جار بووەتە براوەی خەڵاتی ئۆسکار، دوو جار براوەی خەڵاتی ئێمی پرایم تایم، و جارێکیش بووەتە براوەی خەڵاتی تۆنی بۆ باشترین خانمەکتەری شانۆ.

گلێندا دوو ساڵان لە کۆمپانیای دەرمانسازی بووت کاری کرد، ئەمەش بەرلەوەی لە ساڵی ١٩٥٤، سکۆلارشیپی خوێندن وەربگرێت لە ئەکادیمیای شاھانە بۆ ھونەری دراماتیک.[١] دواتر جاکسن بۆیەکەمینجار لە ساڵی ١٩٦٧، بە فیلمی (Marat/Sade) دەرکەوت. دواتر لە ساڵی ١٩٧٠، بەھۆی بەشداریکردنی لە فیلمی ژن لە ئەویندا (Women in Love) بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر. دواتر لە ساڵی ١٩٧٣، بەھۆی دەرکەوتنی لە فیلمی (A Touch of Class)، بۆ جاری دووەم بووە خاوەنی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر.[٢]

لەماوەی ساڵانی ١٩٩٢ بۆ ٢٠١٥، گلێندا جاکسن خۆی خزاندە ناو بواری سیاسەتی بەریتانیا. لە ساڵی ١٩٩٢، بووە ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا وەک نوێنەری پارتی کرێکارانی بریتانیا.[٣] دواتر لە ساڵی ٢٠١٥، لە کارە سیاسییەکانی کشایەوە و گەڕایەوە ناو کایەی ھونەر و نواندن.

جاکسن لە ساڵی ١٩٥٨، ھاوسەرگیری لەگەڵ ڕۆی ھۆدیس کرد، بەڵام دواتر لە ساڵی ١٩٧٦ جیابوونەوە.[٤] ئەوان لە ساڵی ١٩٦٩، کوڕێکیان بوو بەناوی دان.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Jennifer Uglow, et al. The Macmillan Dictionary of Women's Biography. London: Macmillan, 1999, p. 276 (US: Boston: Northeastern University Press)
  2. ^ «British actress Glenda Jackson wins BAFTA television award aged 84». NBC News (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ Late Show with Stephen Colbert (15 May 2018). Glenda Jackson Moved From Acting to Politics. YouTube.com. لە 15 May 2018 ھێنراوە. {{cite AV media}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  4. ^ «Milestones». Time. Time.com. 9 February 1976. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئابی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە 4 November 2011 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= و |archive-date= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)