Location via proxy:   [ UP ]  
[Report a bug]   [Manage cookies]                
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھیو لۆری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھیو لوری
Hugh Laurie

لەدایکبوون (١٩٥٩-٠٦-١١) ١١ی حوزەیرانی ١٩٥٩ (تەمەن ٦٥ ساڵ)
ئۆکسفۆڕد، ئۆکسفۆڕدشیر، ئینگلتەرا
نیشتەجێیشانشینی یەکگرتوو
پەروەردەقوتابخانەی ئیتۆن
قوتابخانەی سلیون، کامبریدج
پیشەئەکتەر، کۆمیدی، مۆسیقی، گۆرایبێژ، ئەکتەری دەنگی، نووسەر، دەرھێنەر
چالاکبوون١٩٨١ - ئێستا
ئایینھیچ (بێخوایی)
ھاوسەرجوو گرین (١٩٨٩-ئێستا)
مناڵ(ەکان)چارڵز ئارچیبوڵد لوری (١٩٨٨)
ویلیام ئالبێرت لوری (١٩٩١)
رێبیکا ئۆگستا لوری (١٩٩٣)
خەڵاتەکانئەفسەری پلەی ئیمپڕاتۆریەتی بەڕیتانی
وێبگەhughlaurieblues.com

جەیمس ھیو کالوم لوری (بە ئینگلیزی: James Hugh Calum Laurie) خاوەنی پلەی ئیمپڕاتۆریەتی بەڕیتانی (لەدایکبووە لە ١١ی حوزەیرانی ١٩٥٩) ئەو ئەکتەرێکی کۆمیدی، نووسەر، مۆسیقی و دەرھێنەرێکی ئینگلیزییە. بەناوبانگ بووە لە ئامرازەکانی ڕاگەیاندن بە یەکێک لە جووتە فرای و لوری کۆمێدی، لەگەڵ ھاوڕێکەی و ھاوکارە کۆمێدییەکەی ستیفن فرای، کە لەکارەکانی A Bit of Fry & Laurie و Blackadder و Jeeves and Wooster بەشداری لەگەڵ کردووە لە ساڵی ١٩٨٧ تا ساڵی ١٩٩٩.

لە ساڵی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠١٢ ڕۆڵی دکتۆر گرێگری ھاوسی گێڕاوە لە زنجیرەی House دا، کە بەھۆیەوە بووە خاوەنی خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە و شەش پاڵاوتن بۆ خەڵاتی ئێمی. لە ٢٠١١ لوری چووە ناو کتێبی گینسەوە وەک پڕسەیرکردن ئەکتەری سەر شاشە و یەکێک لە بەرزترین مووچە وەرگرانی بواری زنجیرە دراماکاندا، بە ٤٠٩٬٠٠٠ دۆلار بۆ ھەر یەکێک لە زنجیرەکانی House.[١][٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Guinness Book of Records: Hugh Laurie is most watched man on television Telegraph. Retrieved 17 September 2011
  2. ^ «Ashton Kutcher tops Forbes' highest-paid TV actor list, followed by Hugh Laurie and Ray Romano – NY Daily News».[بەستەری مردوو]