Location via proxy:   [ UP ]  
[Report a bug]   [Manage cookies]                
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھێلکەدان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
هێلکەدان (Ovaries)

ھێلکەدان ئەندامێکی سیستەمی زاوزێی ژنانەیە. هێلکەدان دوو دانە ئاڵگی وەک هێلکەیە لە دوو لای منداڵدان کە بە هۆی بۆری هێلکەدانەوە دەلکێت بە منداڵدان. ئەرکی هێلکەدان دروست کردنی گەرایە. هێلکەدان ئەم گەراگەلە بۆ کاتی بەبەربوون (لقاح) پەروەردە دەکات. هەر چی مانگە (٢٨ ڕۆژ)، هێلکەدان یەک دانە گەرا بەر دەداتە ناو بۆری هێلکەدان و ئەگەر هاوکات لەگەڵ گەراکە، سپێرمیش لە ناو منداڵداندا هەبێت ئەوە بەبەربوون ئەنجام دەدرێت و نوتفە دروست دەبێت.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Langman's Medical Embryology, Lippincott Williams & Wilkins, 10th ed, 2006