ئاشی ئاوی
ڕواڵەت
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (نیسان ٢٠١٧) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئاشی ئاو یان ئاشی ئاوین (ئینگلیزی: Watermill یان Water mill) جۆرە ئاشێکە کە ئاو بە کاردەهێنێت وەک سەرچاوەی ووزە. پێکهاتەکەی بەشێوەیەکە کە چەرەخەیەکی ئاوی یان تۆرباینی ئاوی بەکاردەهێنێت بۆ درستکردنی کردەیەکی میکانیکی وەک هاڕین، خولاندنەوە یان کوتان. کە ئەم جۆرە کردەیە پێویستیەکی سەرەکیە بۆ بەرهەمهێنانی زۆرینەی کەرستەکانی مرۆڤ، وەک ئارد، تەختە، کاغەز، قوماش و زۆر لە بەرهەمە کانزاییەکان، بۆیە دەکرێت ئاشی ئاو جۆرێک بێت لە ئاشی ئاسایی، ئاشی دار، ئاشی کاغەز، ئاشی چنین، ئاشی کوتان، ئاشی خولانەوە و چەندانی تر بێت.
یەکێک لە ڕێگا سەرەکیەکانی پۆلێنکردنی ئاشی ئاوی بەهۆ شێوازی خولانەوەی چەرخەکەیەتی (ئاسۆیی یان ستوونی)، یەکێکیان بەهۆی چەرخەی ستوونی کاری تێدەکرێت لە ڕێگەی کردەی ئاراستەکردنیەوە، و ئەوەی تریان بەشێوەی ئاسۆیی بەبێ ئاڕاستەکردنە. [١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Maaß، Anna-Lisa (2019-04-03). «Elevated floodplains and net channel incision as a result of the construction and removal of water mills». Geografiska Annaler: Series A, Physical Geography (بە ئینگلیزی). 101 (2): 157–176. doi:10.1080/04353676.2019.1574209. ISSN 0435-3676.
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاشی ئاوی تێدایە. |